کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دواى هەڵبژاردنەوەى سەڵاحەدین بەهادین بە ئەمیندارى یەکگرتوو، ئەبوبەکر عەلى پێشنیازى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى پێشوەختەى کرد لەدوو ساڵى داهاتوودا و ڕایگەیاند، لە قۆناغى داهاتوودا ئیدارەکردنى یەکگرتوو بەم جۆرە ئاسان نییە. . ئەبوبەکر عەلى کە رکەبەرى سەڵاحەدین بەهادینى دەکرد بۆ بەدەستهێنانى پۆستى ئەمیندار لە وتەیەکدا لەدواى ئاشکراکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە لەبەردەم ئەندامانى کۆنگرەى حزبەکەیدا وتى "پرۆژەى ئێمە پڕۆژەیەکى سیاسی فیکرى کۆمەڵایەتى بەرفراوانە، کاروانى گۆڕانکارى لەناو ئیسلامییەکان و ئیسڵاحییەکاندا بەردەوام دەبێت". . وتیشى "ئەرکى سەرشانى خۆم جێبەجێکرد، زۆر ئاسودەم، ئەوەى بە من کرا لە هەوڵدان بۆ یەکگرتوویەکى گەورەتر و گۆڕاوتر جێبەجێم کرد، تا مردن دەست بە بەهاکانەوە دەگرم، لە قۆناغى داهاتوودا یەکگرتوو بەم جۆرە ئیدارەکردنى ئاسان نییە، پێویستمان بە گۆڕانکاریی دەبێت". . ئەبوبەکر عەلى پێشنیازى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى پێشوەختەى کرد لەدوو ساڵى داهاتوودا، بۆ ئەوەى گۆڕانکاریی لەناو یەکگرتوودا بکرێت. . ئەبوبەکر عەلى تا ئیستا دووجار خۆى بۆ پۆستى ئەمیندار کاندیدکردووە و سەرکەوتنى بەدەستنەهێناوە.