گه‌ڕان

Shadow Shadow

بارزانى ڕونکردنەوە دەدات

ئەو گەنجەى لە نەجەف لەسەر ڕەخنەگرتن لە بارزانى دەستگیرکرابوو ئازادکرا

2019.12.28 - 18:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو گەنجەى لە نەجەف لەسەر  ڕەخنەگرتن لە بارزانى  دەستگیرکرابوو ئازادکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئەو گەنجەى لە نەجەف لەسەر "ڕەخنەگرتن لە بارزانى" دەستگیرکرابوو ئازادکرا، بارەگاى بارزانیش دەڵێت بارزانى سکاڵاى لەسەر هیچ كەسێك تۆمار نەكردووە. . سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هێزە ئەمنییەکان هاوڵاتى حەسەن عەباس علێویان ئازادکردووە کە دانیشتووى دیوانییەیە، دواى ئەوەى بەتۆمەتى ناوزڕاندنى بارزانى دەستگیرکرابوو". . لاى خۆیەوە، بارەگاى بارزانى لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە بارزانییەوە نییە و سكاڵای لەسەر هیچ كەسێك تۆمار نەكردووە "بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری بابەتی لەمشێوەیە نین و پەیوەندیشمان پێوە نییە". . حەسەن عەباس علێوى کە گەنجێکى دانیشتووى شارى دیوانیەیە، سێ ڕۆژ پێش ئێستا ویستی لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نەجەفەوە گەشتێک بکات، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و لیکۆڵینەوەى لەگەڵدا کرا، کە پرسیار دەکات هۆکارەکەى چییە، ئەوانیش پێی دەڵێن لەلایەن سەرکردەى حزبێکى کوردییەوە لە هەرێمی کوردستان سکاڵاى لەدژى تۆمارکراوە و پێدەچێت بۆ دادگایی کردنەکەشى بەرەو هەرێمى کوردستان ڕەوانەى بکەن. . حەسەن عەباس چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک چەند ڕەخنەیەکى ئاڕاستەى مەسعود بارزانى کردووە، بۆیە سکاڵاى یاساى لەدژى تۆمار کراوە. . تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە لەلایەن سەرکردەیەکی کوردەوە لەدژی ئەو گەنجە لێکدانەوە و شیکردنەوەى سەیر و سەمەرەى لەنێو خەڵکى ناڕازى نەجەفدا بەدواى خۆیدا هێناوە.