کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ لە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵەی شاری هەولێر هاوسەرەکەی خۆی کوشت. . ئەمڕۆ شەممە، 28ى کانوونی یەکەم ، 2019، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بەناس کوردی ڕاگەیاند "کاتژمێر 8:30 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ لە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵەی سەر بەشاری هەولێر بە هۆی کێشەیەکی خێزانییەوە هاوسەرەکەی خۆی کوشت کە تەمەنی 55 ساڵە". . ئاماژەی بەوەشکرد، پیاوەکە بە چەکی جۆری دەمانچە هاوسەرەکەی کوشتووە و لە ئێستاشدا لەلایەن ئاسایشی ناوچەکەوە دەستگیرکراوە لیکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە.