گه‌ڕان

Shadow Shadow

داوادەکرێت لابردنى مەرجى تەمەن بۆ خانەنشینى چەند چینێکى فەرمانبەران بگرێتەوە

2019.12.28 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
داوادەکرێت لابردنى مەرجى تەمەن بۆ خانەنشینى چەند چینێکى فەرمانبەران بگرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێشنیازکراوە لابردنی مەرجی تەمەن بۆ خانەنشینی لە یاسای خانەنشینی عێراق، بێجگە لە باڵیۆزەکان چەند چینێکی دیکەش لە فەرمانبەرانی حکومەت بگرێتەوە. . بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی، ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە "لەکۆپی یەکەمی پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی عێراق تەنها بۆ باڵیۆزەکان مەرجی تەمەن لابراوە، بەڵام لە ئێستادا تانەیەکی زۆر لەیاساکە دراوە و داوادەکرێت ئەو مەرجە چەند چینێکی دیکەش لە فەرمانبەران بگرێتەوە". . وتیشى "بەشێکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق داوایانکردووە، مەرجی لابردنی تەمەن، مامۆستایانی زانکۆ، پزیشکەکان، شارەزاەکان و خاوەن پسپۆرە دەگمەنەکانیش بگرێتەوە". . ئەحمەد سەفار ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە ئەو پێشنیازە لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تاوتوێی بکرێت. . پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەمەی ڕابردوو، یەکەم خوێندنەوەی بۆ پڕۆژە یاسایی خانەنشینی گشتی عێراق ئەنجامدا.