گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە نێوان گەمارۆکانى ئێران و فشارى خۆپیشاندەراندا گیریخواردووە

ئایا نەخێرە توندەکەى ی بەرهەم ساڵح بەڕووی ئێراندا دەبێتەهۆی لەسەرکارلابردنی؟

2019.12.28 - 12:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا  نەخێرە توندەکەى ی بەرهەم ساڵح بەڕووی ئێراندا دەبێتەهۆی لەسەرکارلابردنی؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕەتکردنەوەى سێ کاندیدى هاوپەیمانی بینا (نزیک لە ئێران) بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى نوێ عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقی خستووەتە قۆناغێکى "مەترسیدارى سیاسى و تەنانەت مەترسى بۆ سەر ژیانى تایبەتى خۆشى." . بەڕای چاودێران، "نەخێر"ی بەرهەم ساڵح بەڕووی سێ بەربژێری هاوپەیمانی بینا (محەمەد شیاع سودانی، قوسەی سوهەیل و ئەسعەد عیدانی) بەدوای یەکدا کە دڵخواز و دانراوی ئێرانییەکانە هەر ئاوا ئاسان نییە و ئێرانییەکانی بە تەواوەتی وەڕس کردووە، چونکە لە مێژووی عێراقی نوێدا وەها "نەخێرێک" بۆ ویسی و سیاسەتەکانى ئێران نەکراوە. . بەهۆی ئەو هەڵوێستەوە، بەپێی هەواڵی چەند میدیایەکی عێراقی، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هاوپەیمانی بینا و کەسایەتییە سیاسییەکانی نزیک لە ئێران دەستیان بە جموجوڵی سیاسیی کردووە و هەوڵەکانیان خستووەتە کار بۆ دورخستنەوەى بەرهەم ساڵح لە پۆستەکەى لەڕێگەى پەرلەمانەوە. . هاوکات بەپێی هەواڵی سایتی سۆمەریە نیوز، هاوپەیمانی بینا داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە هاوکاری بکەن بۆ دورخستنەوەى بەرهەم ساڵح، بەڵام تائێستا پارتی هیچ هەڵوێستێکی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە. . قاسم سلێمانی لەسەر خەتە هاوکات سەرچاوەیەکى ئاگادار بە سایتى عەرەبى جەدیدى ڕاگەیاندووە، لەدواى ڕەتکردنەوەى ئەسعەد عیدانی، بەربژێری هاوپەیمانى بینا بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى نوێ، بەرپرسانی ئێران لەگەڵ هاوپەیمانی بینا سەرقاڵن بۆ دۆزینەوەى ڕێگەچارەیەک بۆ لەسەرکارلابردنی سەرۆککۆمار. . سەرچاوەکە باسى لەوەش کردووە، هاوپەیمانى بینا و بەشێک لە شیعەکان پاساوەکەیان ئەوەیە بەرهەم ساڵح مادەى 76ى دەستورى پێشێل کردووە کە دەبێت بەربژێری فراکسیۆنى گەورە بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ ڕابسپێردرێت و ئەو مادەیەش بەوە دەبینن کە سەرۆککۆمار تەنها دەسەڵاتێکى نامەبەرى هەیە لەو نێوانەدا نەک بتوانێت بەربژێرەکەیان ڕەتبکاتەوە. . سەرکردەیەک لە هاوپەیمانیى بینا کە نەیویستووە ناوەکەى ئاشکرا بکرێت بە سایتەکەى ڕاگەیاندووە، ئەو لایەنە شیعانە بۆ دورخستنەوەى بەرهەم ساڵح لە کارەکەى بە پشتیوانى قاسم سولەیمانى و محەمەد کۆسەرانى، بەرپرسى دۆسییەى عێراقى حزبوڵاى لوبنانى دەستى پێکردووە، و هەر لەدواى نامەکەى سەرۆککۆمار بۆ پەرلەمان، هاوپەیمانى بینا کۆبونەتەوە و بڕیارەکەیان داوە کە هەوڵەکانیان بۆ لادانى بەرهەم ساڵح بخەنەگەڕ. . سەرکردەکەى هاوپەیمانیى بەننا ئەوەشى درکاندووە کە "لە ماوەى دوو ڕۆژى داهاتوودا لەسەر ئەو پرسە بەرەوپێشچوون لەنێوان زۆربەى لایەنە سیاسیەکاندا ڕوودەدات و بۆ دورخستنەوەى بەرهەم ساڵەح هەوڵى ڕێککەوتنی سیاسى دەدرێت بۆ ئەوەى پێش لەسەر کارلابردنى کەسێک بۆ شوێنەکەى دیارى بکرێت و سیناریۆى دواى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى دووبارە نەبێتەوە." . کێ دەستور پێشێل دەکات؟ ئەحمەد عیدانى، پسپۆڕى یاسایى بە عەرەبی جەدیدى ووتوە، پێداگری بلۆکى ئێرانى لە عێراق بۆ دورخستنەوەى بەرهەم ساڵح لە ترسیانەوەیە بۆ ڕەتکردنەوەى بەربژێری داهاتوویان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران. . دەشڵێت، "ئەو لایەنانە هەر هەنگاوێکى تر بۆ سەپاندنی ئەو پرسەدا بدەن ئەوا کودەتایە بەسەر یاسا و دەستور و ڕێککەوتنە سیایەکاندا و بەوەش پڕۆسەى سیاسى لە عێراقدا دەکەوێتە بەردەم مەترسییەوە و قسەکردن لە سەر بابەتى دورخستنەوەى بەرهەم ساڵح بۆ ترساندن و فشارکردنە سەریەتى." . نێچیرڤان بارزانی نیگەرانە هاوکات نێچرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لەسەر پرسى یەکلانەکردنەوەى بەربژێری سەرۆکوەزیرانى نوێ بڵاویکردەوە، باسى لەو فشارانەش کردووە کە "دوور لە میکانیزم و بنەما دەستورییەکان دەکرێنە سەر بەرهەم ساڵح." . نێچیرڤان بارزانی پشتگیری لە بەرهەم ساڵح دەکات و دەڵێت، "به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆر و له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ين كه‌ له‌ قه‌يرانێكى قووڵدايه‌، له‌ كاتێكدا مه‌ترسيى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه‌، خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوويه‌كى ناديار ده‌بات." . هەرچەندە هەوڵەکەى هاوپەیمانی بۆ دورخستنەوەى بەرهەم ساڵح لە پەرلەمانەوەیە، بەڵام نزیکەى 170 پەرلەمانتاری عێراق واژۆی پشتگیرییان بۆ سەرۆککۆمار کۆکردووەتەوە لە هەر بڕیارێکدا کە لە بەرژەوەندی "گەلی عێراق" بێت.