گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەلایەن دەزگایەکى ترى حکومییەوە ئەو کارانە دەکرێن

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق تەلەفۆنەکانی سەرۆککۆماری تۆمارکردووە؟

2019.12.28 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق تەلەفۆنەکانی سەرۆککۆماری تۆمارکردووە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

لەبارەى وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق لەسەر دەنگۆى تۆمارکردنى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانى بەرهەم ساڵح، سەرۆکۆکارى عێراق و چاودێری خستنەسەر مۆبایلەکەى خۆى و ڕاویژکارەکانى ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

. لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە، 28 کانونى یەکەمى 2019، بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق دەڵێت، هەموو ماف و یاسایەک ئەوە دەسەلمێنیت کە وەزارەتى پەیوەندییەکان و وەزیرەکەى هیچ پەیوەندییەکیان بە تۆڕەکانى پەیوەندیکردن لەڕیگەى مۆبایلەوە نییە و ئەو کارە پەیوەندى بە دامەزراوەیەکى تایبەتمەندى حکومییەوە هەیە و لە وەزارەتەکەى ئەوان جودایە. . وەزارەتى پەیوەندییەکان جەختى لەوەش کردووەتەوە کە "ئەو دامەزراوە حکومییە باڵایە لەڕووى کارگێڕى و یاساییەوە پەیوەندى بە کاروبارى پەیوەندییەکان لەڕێگەى مۆبایلەوە هەیە نەک وەزارەتەکەى ئەوان و ئەوان هیچ جۆرە چاودێرییەک ناخەنە سەر پەیوەندییەکان." . ڕاگەیەنراوەکە دواى ئەوە هات کە لە چەند میدیا و پەیجێکى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەزاری سەرچاوەیەکەوە وا بڵاوکرایەوە کە ئەو شەوەى بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لە نامەکەیدا بۆ پەرلەمان بەربژێرکردنی ئەسعەد عیدانى ڕەتکردەوە و ئامادەى خۆیشى بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەربڕی، لەلایەن نەعیم ڕوبەیعى، وەزیرى پەیوەندییەکانەوە ئاسانکارى بۆ ئەوە کراوە کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانى بەرهەم ساڵح تۆمار بکرێت.