گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرهەڵدانێکى مەترسیدار ڕووى لەڕێکخستنەوەى نێو ماڵى یەکێتى کردووە

هەڵۆ پێنجوینى: کۆنگرە کرایە قوربانى ئامانجى کەسانى خاوەن کۆمپانیا و دەزگاکان

2019.12.28 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵۆ پێنجوینى: کۆنگرە کرایە قوربانى ئامانجى کەسانى خاوەن کۆمپانیا و دەزگاکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڵۆ پێنجوێنى ئەندامى پێشووى سەرکردایەتى یەکێتى و ئەندامى دەرنەچوو بۆ ئەنجومەنى سەرکردایەتیی گشتیی ئەو حزبە لە کۆنگرەى چوارەمیدا دەڵێت، لەژێر فشار خاوەن لیست و شێواندنى دەنگەکاندا دەرنەچووە و کۆنگرە کراوەتە قوربانى ئامانجى کەسانى خاوەن کۆمپانیا و دەزگا و یەکیتیان ڕووبەڕووى مەترسی کردووەتەوە. . هەڵۆ پێنجوێنی لە ڕاگەیەنراوێکیدا دەڵێت، "هەزاران جار بەداخەوە ئەوەى لەکۆنگرە بینیمان سەرهەڵدانیکى مەترسیدار بوو بۆ ڕێکخستنەوەى ماڵى یەکێتى و نوێکردنەوە و کۆنگرەیان کردە قوربانى ئامانجى شەخسى و پشک و کۆمپانیا و دامودەزگاى جیاواز" . هەڵۆ پێنجوێنى باسى لەوەش کردووە کە "کۆنگرەیەک بە دیکۆر و پرۆتۆکۆل جوان و بەڵام ئاراستەی ئامانجەکانی گۆڕا بۆ هەنگاوێکی نوێ لە ململانێی پۆست و دەستکەوت." . سەرکردەکەى پێشووى یەکێتى جىختیکردووەتەوە کە "ئەو قسانەم لەبەر ئەوە نییە کە من لەو کۆنگرەیە دەرنەچوم لەژێر فشاری خاوەن قایمە و قایمەکاری و شێواندنی دەنگدەران، بەڵام خەمى ئامانج و ئاواتەکانى کۆنگرە و گەلە ستەمدیدەکەمانە". . لەو ڕاگەیەنراوەییدا هەڵۆ پێنجوێنى باسى خەبات و قوربانیدان و ماندووبونى بۆ ئەو حزبە دەکات بەتایبەت لەکاتى مەترسییە دەرەکیى و ناوخۆییەکانى یەکێتیدا کەڕوبەڕووى مەرگیش بووەتەوە، ئەو وەکو کادیرێکى پێشکەوتوو شانیداوەتە بەر دۆخەکە و نزیکش بووە لەو یەکیتیانەى نیگەران بوون لەبارودۆخى ناوخۆى ئەو حزبە و دڵیداونەتەوە، بەوتەى هەڵۆ پێنجوینى ئەو کارانە لەپێناو ئەرکى نیشتیمانى و نەتەوایەتى  یەکێتى و پرەنسیپى دادپەروەرى و دیموکراسیدا کردووە. . لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەشیدا، پێنجوینى داوا لەو هاوڕییانەى دەکات کە دەرچوون و شایستەن ئەرکى نیشتیمانى و ڕێبازى مام جەلال لەبیر نەکەن و ڕێگرشبن لەو ململانێ نا شەریفانەی یەکێتی دەباتە بەردەم مەترسی.