کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، به نيگهرانييهكى زۆر و له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ين كه له قه‌يرانێكى قووڵدايه، له كاتێكدا مه‌ترسيى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوويهكى ناديار ده‌بات. . لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2019، بڵاویکردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانهى به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له فشارى سياسى، به ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان قۆناغه‌كه ده‌رباز بكرێت." . دەشڵێت، "لە بابەتی ڕاسپاردنى كانديدى سه‌رۆكوه‌زيرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە سه‌رۆکكۆمار به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور و به‌پێى ڕێوشوێنه ياسايييه‌كان بێت." . ئاماژەى بەوەشکرد، "بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كانديدێكى نيشتمانى بۆ سه‌رۆكوه‌زيران كه مايه‌ى مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانى خۆپيشانده‌ران و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵات له دهستنيشانكردنيدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاريی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقاليی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى تازه."