گه‌ڕان

Shadow Shadow

14 ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو خۆیان بەربژێر نەکردووەتەوە

2019.12.28 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
14 ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو خۆیان بەربژێر نەکردووەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ شەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2019، بە بەشداری 900 ئەندام، هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووى ئیسلامى كوردستان لە هەولێر دەستپێدەکات و سەڵاحەدین محەمەد بەهادین و ئەبوبەکر کاروانی خۆیان بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی بەربژێرکردووە. . بەپێی زانیارییەکانى دەستەى باڵای کۆنگرەى هەشتەمی یەکگرتوو، لەو 900 ئەندامەى کۆنگرە، 77.5%یان پیاون و 22.5یان ژنن، لە 22%ی تەمەنی ئەندامانیش لە خوار 40 ساڵەوەیە و ئەوانی تریش بەرەوسەرەوەن. . 72 کەس بەربژێر بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە 43 کەس دەبن، 25%ی ژن دەبن، 23 کەسیان لە بازنەى سلێمانی و هەڵەبجە، 12یان لە دهۆک و نەینەوا، 8یان لە هەولێر و کەرکوک.   هاوکات بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردیو"ی زمانحاڵی حزبەکە، لەكۆی گشتی ئەندامانی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری خولی رابردوو، 14 کەسیان خۆیان بەربژێر ناکەنەوە کە ئەوانیش؛ . 1- حەسەن شەمێرانی 2- فاضل حیدر 3- د.شێركۆ جەودەت 4- ابوبكر هەڵەدنی 5- د.یەحیا عمر ریشاوی 6- مەولود باوەمراد 7- حاجی كاروان 8- د.جەمال كۆچەر 9- نصرالدین سندی 10- د.لقمان جامیعی 11- برهان خضر 12- سۆران گردەسۆری 13- بەیان احمد بەرواری 14- هاڤین خلیل . هەروەها لە كۆی (16) بەربژێری بەرپرسی مەڵبەندەكان بۆ سەركردایەتی، 12یان سەركردایەتی نوێن و تازە دەبنە ئەندامی سەركردایەتی. .