گه‌ڕان

Shadow Shadow

 ڕوسیا موشەکێکی ئەتۆمى خێراتر لە دەنگ دروستدەکات

2019.12.27 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
 ڕوسیا موشەکێکی ئەتۆمى  خێراتر لە دەنگ  دروستدەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-   وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، موشەکێکی نوێیان درووستکردووە، خێراییەکەی چەند جارێک "لە خێرایی دەنگ زیاترە" و لە هەمانکاتیشدا دەتوانێت کڵاوی ئەتۆمی هەڵبگرێت. . ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سێرجی شۆیجۆ، وەزیری بەرگریی ڕوسیا، ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیای، ئاگادارکردووەتەوە لە بڵاوەپێکردنی موشەکی " ئاڤانجار" کە موشەکێکی ئەتۆمییە و خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ چەند جارێک زیاترە. . ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی ڕوسیا، ئەو موشەکەی بە یەکێک لە چەکە زۆر پێشکەوتووەکانی وڵاتەکەی وەسفکردووە، کە لە توانایدایە ئامانجەکانی لەهەر شوێنێک بێت لەسەر ڕووی زەوی بە وردیی بپێکێت. . بەوتەى سەرۆکی ڕوسیا هیچ سیستمێکی بەرگریی لەجیهاندا بە سیستمی بەرگریی ئەمریکیشەوە ناتوانێت بەرپەرچی ئەو موشەکە بداتەوە.