گه‌ڕان

Shadow Shadow

سبەینێ یەکگرتوو کۆنگرە دەبەستێت

ناس کورد هەڵوێستى ئەبوبەکر عەلى لەسەر کشانەوەى هیوا میرزا لەبەرژەوەندى سەڵاحەدین بەهادین ئاشکرادەکات

2019.12.27 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد هەڵوێستى ئەبوبەکر عەلى لەسەر کشانەوەى هیوا میرزا لەبەرژەوەندى سەڵاحەدین بەهادین ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئەبوبەکر عەلى بەربژێر بۆ ئەمیندارى یەکگرتوو ڕایگەیاند، پێیوانییە کشانەوەى بەربژێرێک بۆ پۆستى ئەمیندار کاریگەریی دروستبکات لەسەر کێبڕکێ ئەو لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین بۆ بەدەستهێنانى پۆستى ئەمیندارى ئەو حزبە. . سبەینێ کۆنگرەى هەشتەمى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان دەستپێدەکات و هەریەکە لە سەڵاحەدین بەهادین و ئەبوبەکر عەلى کێبڕکێ لەسەر پۆستى ئەمیندارى یەکگرتوو دەکەن، دواى ئەوەى هیوا میرزا سابیر لەبەرژەوەندى سەڵاحەدین بەهادین کشایەوە. . ئەبوبەکر عەلى بەربژێرى پۆستى ئەمیندار بە ناس کوردى ڕاگەیاند "من لەکێبڕکێکە ماومەتەوە و هیوا میرزا سابیر کشاوەتەوە، ئەوەشم بەلاوە ئاساییە، لاموانییە هیچ کاریگەرییەکى لەسەر ئێمە هەبێت، خەڵک چاودێرن بەسەر دۆخەکەدا و بڕیارى خۆیان دەدەن و لێکدانەوەى خۆیان هەیە، بەس من وەکو دۆخێکى ئاسایی سەیرى دەکەم". . وتیشى "کێبڕکێ لەسەر پۆستى ئەمیندار، کێبڕکێیەکى گەرم و جددى دەبێت لەنێوان هەردوو بەربژێرەکەدا". . ئەمە دووەمجارە ئەبوبەکر عەلى کێبڕکێ لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین دەکات لەسەر پۆستى ئەمیندارى یەکگرتوو، لەکۆنگرەى حەوتەمیشدا خۆى بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کرد بەڵام سەرکەوتنى بەدەستنەهێنا. . سەڵاحەدین بەهادین حەوتەمینجارە خۆى بۆ پۆستى ئەمیندار بەربژێرکردووەتەوە، لەسەرجەم کۆنگرەکاندا جگە لە کۆنگرەى شەشەم کە بەویستى خۆى دەستبەرداریی پۆستەکە بوو، بە ئەمیندار هەڵبژێردراوەتەوە. . کۆنگرەى هەشتەمى یەکگرتوو لە هۆڵى سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و ماوەى دوو ڕۆژ دەخایەنێت، تێیدا ئەمیندار و ئەندامانى دەستەى باڵاى چاودێرى و ئەنجومەنى سەرکردایەتى هەڵدەبژێردرێن. . بەهزاد زێبارى ئەندامى لیژنەى باڵاى ئامادەکاریی کۆنگرەى یەکگرتوو لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "900 کەس لە کۆنگرەکەدا بەشدارن، 22%ى بۆ ژنان تەرخانکراوە". . وتیشى کۆنگرە چەند ئەرکێکى لەئەستۆیە، لەوانە پەسەنکردنى پەیڕەوى ناوخۆ، هەڵبژاردنى ئەمیندار کە دوو بەربژێر هەیە، ئەندامانى دەستەى باڵاى چاودێرى، ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى. . بەهزاد زێبارى باسى لەوەشکرد، بابەتەکانى پەیوەست بە لێکردنەوەى پاشگرى ئیسلامى و جیاکردنەوەى بانگەواز و سیاسەت لەناو هۆڵى کۆنگرە بڕیارى لەسەر دەدرێت.