کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانى عێراق ، پەیامێکی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان عێراق کرد و ڕایگەیاند، لەپرسی دیاریکردنى سەرۆک وەزیراندا "بێلایەنن" و پابەندن بە ڕێنماییەکانی موقتەدا سەدرەوە. . حەمدوڵا ركابی، وتەبێژی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ، هەینی 27ى تشرینی یەکەمی ، 2019، ڕایگەیاند "لە ئەنجامی ئەو دۆخەی کە ئێستا عێراقی پێدا دەگوزەرێت و لەپێناو ڕێزگرتن لە خۆاستی خۆپیشاندەران تێکەڵ بە هیچ ململانییەکی سیاسی نابین كە چارەسەری بەسودی نەبێت بۆ گەلی عێراق، بەردەوابوونیشمان لە ئۆپۆزسیۆن بوون ڕادەگەیەنین لەژێر سایەی پەرلەماندا". . وتیشى "فراکسیۆنی سائیرون لە هەڵبژاردن و پاڵپشتیكردنی کاندید بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لایەنگیر نابێت، ئەو هەڵوێستەش دەرەنجامی بڕوای تەواومانە بە گرنگیی دوركەوتنەوە لە پێكدادنی سیاسی لەگەڵ هەمو لایەنەكاندا". . وتەبێژی فراکسیۆنی سائیرون داواشی لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی عێراق کرد، هەڵوێستیان ڕوون بێت و بەرژەوەندیی عێراق بخەنە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە.