گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڤیدیۆ..خۆپیشاندەرانى بەغدا بەرەو بارەگاى حزبەکان دەجوڵێن

2019.12.27 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ..خۆپیشاندەرانى بەغدا بەرەو بارەگاى حزبەکان دەجوڵێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   خۆپیشاندەرانى بەغدا لە گۆڕەپانى تەحریرەوە بەرەو بارەگاى حزبەکان جموجۆڵیان دەستپێکرد، وەک وەڵامێک بۆ سوربوونى کوتلە سیاسییەکان لەسەر پێشکەشکردنى بەربژێرەکەیان بۆ سەرۆک وەزیران، کە لەگەڵ مەرجەکانیان یەکناگرێتەوە. . ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (27 ى کانونى یەکەمى 2019)، خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر بەرەو بارەگاى حزبەکان لە شەقامى ئەبو نەواس و ناوچەى کەرادە جوڵەیان دەستپێکرد، ئەوەش بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەى دەست ناس کورد کەوتوون. [video width="320" height="576" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/12/tahrirrrrr.mp4"][/video] خۆپیشاندەران دروشمى حەماسی دەڵێنەوە و هەندێکیشیان هێرشدەکەنە سەر حزبەکان و تۆمەتباریان دەکەن بە دەستبەسەرداگرتنى "پیرۆزییەکانى وڵات". https://www.facebook.com/100017620159394/videos/550291705568163/ خۆپیشاندەران هەڕەشەى هەڵکشانى ناڕەزاییەکانیان کردووە و هاوکات پشتیوانیان بۆ هەڵوێستەکەى سەرۆککۆمار ڕاگەیاندووە بۆ ڕەتکردنەوەى ڕاسپاردنى ئەسعەد عیدانى بەربژێرى هاوپەیمانى بینا بۆ سەرۆک وەزیران.