گه‌ڕان

Shadow Shadow

یەکێتی تائێستا لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک و ناوەندی بڕیار ڕێک نەکەوتوە

2019.12.27 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی تائێستا لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک و ناوەندی بڕیار ڕێک نەکەوتوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە کۆنگرەى چوارەمیدا، هێشتا یەکێتی ڕێککەوتنی لەسەر دیاریکردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حزبەکە نەکردووە و تائێستا ناوەندی بڕیاریش دیاری نەکراوە. . ئەمڕۆ، هەینی 27ی کانونی یەکەمی 2019، دەربارەی یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی، لەتیف شێخ عومەر، ئەندامی ئەنجومەنەکە بە ناس کوردی وت: "تا ئێستا کاتی کۆبونەوەکە دیاری نەکراوە بەڵام بە دڵنیاییەوە یەکەمین کۆبونەوە دەکەوێتە دوای سەری ساڵ و لە مانگی کانونی دووەمدا ئەنجام دەدرێت". . هاوکات مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "مانگی داهاتو کۆبونەوەی یەکەمی ئەنجومەنەکە ئەنجام دەدرێت، بەڵام تائێستا هیچ کەسیک بە تەواوەتی کاتەکەی نازانێت و هیچ شتیکی فەرمیش نەوتراوە لەسەر کاتەکەی". . مستەفا چاوەڕەش ئاماژەی بەوەکرد: "تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە کە لەو کۆبوونەوەى ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیدا سەرۆکی یەکێتی و جێگرەکانی هەڵدەبژێرێن یاخود بەشێوەیەکی دیکە و لە کۆبونەوەی دیکەدا هەڵدەبژێردرێن و هەتا ئێستا میکانیزمی دیاریکردنی سەرۆک دیاری نەکراوە". . دەربارەی ئەوەی کە سەرۆکی یەکێتی چەند جێگری دەبێت و ئایا جێگری ژنی دەبێت؟ چاوڕەش باسی لەوەکرد کە "هەر شتیک وتراوە هەموی قسەی میدیاکانە و تا ئێستا هیچ ڕیککەوتنێک نەکراوە و بابەتی دانانی جێگرێکی ژنیش بۆ سەرۆکی یەکێتی ئێستا دەیبیستم". . ناس کورد پەیوەندی کرد بە ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی یەکێتییەوە کرد بەڵام سەرجەمیان "بێئاگایی خۆیان لە میکانیزمی دانانی سەرۆکی یەکێتی" ڕاگەیاند. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد تا ئێستا هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و کۆسرەت ڕەسول و فوئاد مەعسوم و لاهور شێخ جەنگی قسەیان لەسەر کراوە بۆ بونیان بە سەرۆکی یەکێتی، بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتنی تەواوەتی نەکراوە. . ناس ئەوەشی زانیوە: "خاوەن بڕیارەکانی یەکێتی تا ئێستاش بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی یەکێتی لەگفتوگۆدان و لەسەر سیستەمی یەک سەرۆکی یان هاوسەرۆکی یان دەستەی سەرۆکایەتی ڕێککەونەکەوتون". . ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ دوو ڕۆژ بەسەر بڵاوکردنەوەی ئەنجامی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێدەپەڕێت کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، 21ی کانونی یەکەمی 2019"، دەستی بە کارەکانى کرد. . لە کۆنگرەدا کە پێنج ڕۆژی خایاند، جگە لە پەسەنکردنی پەیڕەوی ناوخۆ، هەڵبژاردنی 121 ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی گشتی بەڕێوەچوو بەڵام نەتوانرا سەرۆک و کەسی یەکەم یاخود دەستە و ناوەندی بڕیاری حزبەکە هەڵبژێردرێت و دواخرا بۆ دوای کۆنگرە. . هەر لەو کۆنگرەکەدا و بەبێ دەنگدان کۆسرەت ڕەسول و هەشت ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی بە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی دیاریکران.