کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سڕینەوەى دیمەنێکی دۆناڵد ترەمپ لە فیلمێکی بەناوبانگی ئەمریکیدا لە کەناڵێکی کەنەدی هەرایەکی گەورەى لە ئەمریکا دروستکرد. . ساڵی 1992 بەشی دووەمی فیلمی بەناوبانگی ئەمریکی "Home Alone" لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە بەرهەم هات و لە چەندین جێگای جیاوازیش کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، یەکێک لەو شوێنانە هۆتێلێکی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکى ئێستای ئەمریکا بوو بەناوی "نیویۆرک پلازا" و لەوکاتەشدا تاکە مەرجی ترەمپ بۆ ڕێگەدان بە ستافی فیلمەکە ئەوە بووە کە خۆی ڕۆڵێکی هەبێت بۆیە ستافی فیلمەکە ڕۆڵێکی 12 چرکەییان بە ترەمپ دا کە کەمتر لە 10 وشە قسە دەکات. . فیلمەکە لەسەر ئاستی جیهان پێشوازییەکی زۆری لێکراوە و بووە پڕفرۆشترین فیلمی ساڵەکە، هێشتا ساڵانەش لەگەڵ نزیکبوونەوە ئاهەنگی سەری ساڵ لە کەناڵەکانەوە پەخش دەکرێت. . لە چەند شەوی ڕابردووشدا کەناڵێکی کەنەدی بەناوی CBC کە کەناڵی فەرمی سەر بە حکومەتی کەنەدایە، بەشی دووەمی فیلمەکەى نمایش کرد بەڵام کەناڵەکە 12 چرکەکەى ترەمپی لەو فیلمە سڕیوەتەوە و لەکاتی نمایشدا نیشانی نەداوە. . سڕینەوەی ئەو دەرکەوتنەی ترەمپیش کاردانەوەیەکی فراوانی دروست کردوە و بەشێک لە ئەمریکییەکانی توڕەکردوە و ڕەخنەیان لە کەناڵەکە گرتوە و بە کارێکی سیاسی و دوژمنکارانە ناویان بردوە. . ترەمپیش لەسەر ئەو کارە بێدەنگ نەبووە و دوو تویتی لەسەر کردوە و نوسیویەتی: "فیلمەکە ئەوە نەبوە کە من چاوەڕی بوم" دواتریش لە تویتێکی دیکەدا نوسیوتی نا "گاڵتەم کردوە هەر ئەوە بووە". . هەروەها جۆنیۆر ترەمپی کوڕیشی لە تویتێکدا ئەو کارەی کەناڵەی بە "بێڕێزی و خراپەکاری" بەرامبەر باوکی ناوبردوە. . کەناڵی CBC کەنەدیش بە فەرمی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندوە: "سڕینەوە ئەو بەشە کورتەی فیلمەکە هیچ مەبەستێکی سیاسی لە پشتەوە نەبوە و هیچ کێشەکەیشیان لەگەڵ دەرکەوتنی ترەمپدا نییە". . سی بی سی باسی لەوەکردوە کە "هۆکاری سڕینەوەی ئەو بەشەی فیلەمەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ماوەی فیملەکە درێژ بووە و ئەوانیش بەهۆی بونی بەرنامەی دیکە ئەو بەشەی فیلمەکەیان بڕیوە بۆ ئەوەی لە کاتی پەخشی بەرنامەکانی دیکەیان نەگرێت، سڕینەوەی ئەو بەشەش هیچی لە فیلمەکە نەگۆڕیوە". https://www.youtube.com/watch?v=YXE3Ku-mGrk