کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد - نێچیرڤان بارزانی وەکو یەکەمین بەرپرسی هەرێم پەیامی پیرۆزبایی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نارد و داوا دەکات ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە پرسەکاندا. . ئەمڕۆ هەینی، 27ی کانونی یەکەمی 2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی بەستنی چوارەمین کۆنگرەیانەوە ئاڕاستەی یەکێتی کرد. . نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیەدا دەڵێت: "به بۆنه‌ى كۆتاييهاتن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له يه‌ك به يه‌كى ئه‌ندامانى ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەنديی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تيى گشتيى يه‌كێتى و ته‌واوى كاديران و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم". . نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "یەكێتی كه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌يى و پێگه‌يه‌كى كاريگه‌ره، به سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى ده‌توانێ ڕۆڵێكى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق و خزمه‌تكردنى زياترى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى و دروستكردنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان لايه‌نه كوردستانييه‌كاندا بگێڕێت". . لەکۆتایی پەیامەکەشیدا نێچیرڤان بارزانی وتویەتی: "هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا به ڕێزه‌وه يادى جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ينه‌وه".