گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمڕۆ و سبەینێش باران و بەفر لە هەرێم بەردەوام دەبێت

2019.12.27 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ و سبەینێش باران و بەفر لە هەرێم بەردەوام دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین لە زۆربەى شارەکانی هەرێم و بەفربارینیش لە چیاکان بەردەوام دەبێت. . بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (27ی کانونی یەکەمی 2019) و سبەینێ لە هەولێر ئاسمان هەوراوی دەبێت و باران دەبارێت، نزمترین پلەى گەرماش لەنێوان 8 بۆ 10 پلەدا دەبێت. . هاوشێوەى هەولێر، لە سلێمانیش ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، بەڵام پلەى گەرمی سلێمانی نزمترە و لەنێوان 8 بۆ 7 پلەى سەدیدا دەبێت. . لە کەرکوکیش و دهۆکیش هەمان کەش هەیە، بەڵام پلەى گەرمای کەرکوک لەنێوان 10 بۆ 12 پلەدا دەبێت و لە دهۆکیش لەنێوان 6 بۆ 7 پلەدا دەبێت. . هەر بەپێی داتاکانى بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە مێرگەسور 85 مل باران باریوە کە زۆرترین بڕی بارانبارینە لە کوردستان.