کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیەندرا و تیایدا زۆرترین بارین لە قەزای دەربەندیخان بووە.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە لە 24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی باران لە قەزای دەربەندیخان لەپارێزگای سلێمانی باریوە كە بڕەكەی 11,8 ملیمەتر بووە.
بەپێی راگەیەندراوەكەش، لە 24 كاتژمێری رابردوودا لەپارێزگای هەولێر 1,4 ملیمەتر و لەپارێزگای سلێمانی 0,2 ملیمەتر و لەپارێزگای دهۆك 0,7 ملیمەتر و لەپارێزگای هەڵەبجە 8,2 ملیمەتر باران باریوە.