گه‌ڕان

Shadow Shadow

دەستلەکارکێشانەوە نییە بەڵکو فشاری سیاسییە

کەى دەستلەکارکێشانەوەى بەرهەم ساڵح دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟

2019.12.27 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
کەى دەستلەکارکێشانەوەى بەرهەم ساڵح دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- یاساناسێکى دیارى عێراقى ڕایگەیاند، ئەوەى بەرهەم ساڵح کردوویەتى بەهۆى فشارى حزبەکانەوە بووە و نوسینى دەستلەکارکێشانەوە نییە. . تاریق حەرب، شارەزا و یاساناسى دیارى عێراقى لە لێدوانێکى تایبەتدا بە ناس کوردى وت، "تا هەفتەیەکى بەسەردا تێپەڕ نەبێت، دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆککۆمارى عێراق ناچیتە بوارى جێبەجێکردنەوە". . بەپێى دەستور لەکاتى دەستلەکارکێشانەوە یاخود چۆڵی شوێنی سەرۆککۆمار، جێگرەکەى دەچێتە شوێنەکەى بەڵام ئێستا سەرۆککۆمار جێگرى نییە و سەرۆکى پەڕلەمان دەچێتە شوێنەکەى و لەماوەى سى ڕۆژدا دەبێت کەسێکى تر بۆ شوێنەکەى هەڵبژێردرێت. . تاریق حەرب ئەو  دەنگۆیانەشى ڕەتکردەوە کە هەندێ لە حزبەکان بڵاوی دەکەنەوە لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و دروستبوونی بۆشایى دەستوری لەکاتى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆککۆماردا و وتی، "ئەو بابەتە هیچ  بنەمایەکى دەستوریی و یاسایی نییە و دەستور ئەوەى بەتەواوەتى ڕونکردووەتەوە کە لەکاتى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆککۆماردا هەر ئەوانە جێبەجێدەکرێن." . وتیشی، "ئەوەى بەرهەم ساڵح ناردویەتى بۆ پەرلەمان ناوەڕۆکى دەستلەکارکێشانەوەى نییە بەڵکو لە ئەنجامى فشارى حزبەکانە لەسەر دیاریکردنى سەرۆکوەزیرانى نوێ." . بەپێى مادەى 75ى دەستورى عێراق لەبارەى دەستلەکارکێشانەوە لە خاڵى یەکەمدا هاتووە "سەرۆککۆمار دەستلەکارکێشانەوەى بە نوسین پێشکەشى پەرلەمان دەکات و لەدواى هەفتەیەک دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە" . لە خاڵى دووەمى ئەو مادەیەشدا هاتووە کە"جێگرەکەى دەچێتە شوێنەکەى لەکاتى ئامادە نەبوونیدا". . لە خاڵى سێەمى هەمان مادەدا هاتووە کە "جێگرى سەرۆککۆمار دەچێتە شوێنى سەرۆککۆمار بەهۆى بەتاڵى شوێنەکەیەوە بەهەر هۆکارێکەوە بێت و دەبێت لەماوەى سى ڕۆژدا پەرلەمان کەسێکى تر بۆ سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت". . لە کۆتا خاڵى مادەکەدا هاتووە کە "گەر هاتوو سەرۆککۆمار جێگرى نەبوو ئەوا سەرۆکى پەڕلەمان دەچێتە شوێنەکەى تا لەماوەى سى ڕۆژدا سەرۆککۆمارێکى نوێ هەڵدەبژێردرێتەوە". . دوێنێ پێنجشەممە، 26ى کانونى یەکەمى 2019، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لە نامەیەکیدا کە ئاڕاستەى پەرلەمانی کرد، بەربژێرکردنی ئەسعەد عیدانى لەلایەن هاوپەیمانى بەنناوە بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى نوێ ڕەتکردەوە و جەختى لەوەکردەوە گەر ئەو کارەى نادەستورى بێت و پۆستەکەى لە خزمەتى خەڵکدا نەبێت ئاوا ئامادەى دەستلەکارکێشانەوەیە.