گه‌ڕان

Shadow Shadow

على سائرون تبنى المعارضة

سەدر کشایەوە لە بەربژێرکردنی سێ ناوەکەی

2019.12.27 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر کشایەوە لە بەربژێرکردنی سێ ناوەکەی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەشیمان بووەوە لە بەربژێرکردنی ئەو سێ کەسەى کە دوێنێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشنیازی کردبوون. . ساڵح محەمەد عێراقی کە وا ناسراوە هەژمارێکی تایبەتی موقتەدا سەدرە لە فەیسبوک و تویتەر نوسیویەتی، "بەهۆی ئەوەى وەڵامی خۆپیشاندەرانم وەرنەگرت لەبارەى پۆستەکەى پێشوومەوە، بۆیە منیش وەک ڕەتکردنەوەى ئەو بەربژێرانە لێی دەڕوانم." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "پێویستە فراکسیۆنى سائیرون لەم کاتەى ئێستادا هیچ بەربژێرێک دیاری نەکەن، بەڵکو لەناو هۆڵی پەرلەماندا و لەسەر ڕێبازی ئۆپۆزسیۆنبوون بەردەوام بن." . شەوی ڕابردوو ساڵح محەمەد عێراقی لە پۆستێکیدا سێ کەسی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران بەربژێرکرد کە بریتی بوون لە "مستەفا کازمی، ڕەحیم عەگیلی، فائیف شێخ عەلی". . هاوکات سوپاسی سەرۆککۆماری کرد بۆ ڕەتکردنەوەى "ئەو بەربژێرانەى کە گەل ڕەتیکردوونەتەوە" و ڕایگەیاند، "مێژوو ئەو هەڵوێستە بۆ ئەو و گەل و لێڤگەڕی ئاینی (مەرجەع) دەنوسێتەوە".