گه‌ڕان

Shadow Shadow

بۆ یەکەمینجار دوای ئازادکردنیی حەمکۆ ڕونکردنەوەیەکی لەسەر دەستگیرکردنەکەی بڵاوکردەوە

2019.12.26 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمینجار دوای ئازادکردنیی حەمکۆ ڕونکردنەوەیەکی لەسەر دەستگیرکردنەکەی بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، بۆ یەکەمجار لەدوای ئازادکردنی، هونەرمەندی کۆمیدی حەمکۆ، ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو بێتاوانە و تۆمەتی بۆ هەڵبەستراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، شانازی بەخۆیەوە دەکات کە چووەتە بەردەم دادگا. ، هونەرمەندی کۆمیدی، حەمکۆ، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند: "ئەو زانیارییانەی لە ڕابردوودا لەسەر من بڵاوکرانەوە، چەواشەکردن بوون و من شانازی بە خۆمەوە دەکەم بە دڵێکی فراوانەوە چومە دادگا و هەموو ڕێکارە یاساییەکانم جێبەجێکرد". ، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مادەیەی ئەو لەسەری دەستگیرکراوە، دەستدرێژی سێکسی نەبووە، بەڵکو مادەی 395ی یاسای سزادانی عێراقی بووە، کە تایبەتە بە پەیمانی هاوسەرگیری. ، حەمکۆ لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا باس لەوەشدەکات: "ماوەی نۆ مانگ لەگەڵ ئەو کچەی سکاڵای لەسەر تۆمارکردم، خۆشەویست بووین و چەندین جار لەرێگەی چەندین کەسەوە چوومە خوازبێنی، بەڵام خێزانەکەی بەهیچ شێوەیەک بەوە رازی نەبوون، بۆیە جیابووینەوە من هاوسەرگیریم کرد". ، حەمکۆ ڕەتیشیدەکاتەوە، ئەو کچە تەمەنی 18 ساڵ بێت و خوشکی خێزانەکەشی بێت و ئاماژە بەوەدەکات، ئەو ئافرەتە تەمەنی 30 ساڵە و هیچ خزمایەتییەکییان پێکەوە نییە و ماوەیەکی دیکە سێ پارێزەرەکەی ڕونکردنەوەی تەواو لەسەر کەیسەکە دەدەن. ، هاوکات ئاماژە بەوەدەکات، ئەو باجی ئەو ڕەخنە سیاسییانە دەدات کە دەیگرێت و بەهۆی رەخنەکانییەوە ئەو تۆمەتەی بۆ هەڵبەستراوە. ، لە کۆتایی پەیامەکەیدا، حەمکۆ دەڵێت: "زۆر کەس بە منیان دەوت کەسێکی حزبییە و جاسوسی پاراستنە، بەڵام من دەپرسم هیچ کەسێک هەیە پاراستن بێت و سێ مانگ لە زینداندا بێت؟". ، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر، حەمکۆ لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا و پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە: "حەمکۆ بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچێکی خوار تەمەن 18 ساڵ دەستگیرکراوە".