گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاوپەیمانی بینا لەبارەی ڕەتکردنەوەی کاندیدەکەیان وەڵامی سەرۆککۆماریان دایەوە

2019.12.26 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانی بینا لەبارەی ڕەتکردنەوەی کاندیدەکەیان وەڵامی سەرۆککۆماریان دایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، لەسەر ڕەتکردنەوەى کاندیدەکەیان بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە هاوپەیمانیى بینا ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح پێشێلی دەستوری کردووە. ، لەڕاگەیەنراوێکدا لەسەر نامەکەى بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عیراق بۆ پەرلەمان و ڕەتکردنەوەى کاندیدەکەیان بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران، هاوپەیمانی بینا ڕایگەیاند: " هەر لەیەکەم ڕۆژى ڕاگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى ساڵى 2018 ، سوربوین لەسەر سازان بەمەبەستى پاراستنى ئاشتىی کۆمەڵایەتى و دورکەوتنەوە لە قەیران و کێشەکان و ئەو گیروگرفتانەى کە دڵخۆشى عێراقیەکان بەکۆتایهاتنى داعش لێڵ دەکات" ، ئاماژەی بەوەشکرد: "بۆ بەردەوامى ئەو سازانە لەسەر مافى خۆمان لەبارەى فراکسیۆنى گەورەى پەڕلەمانیەوە  لەڕووى ژمارەوە بێدەنگیمان هەڵبژارد و لە یەکەم دانیشتنى پەڕلەماندا لەڕۆژى 16ى ئەیلولى 2018 و بەکاندید کردنى عادل عەبدولمەهدى ڕازی بووین لەگەڵ هاوپەیمانى سائیرون و چەند لایەنێکى دیکە بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران، لەدواى دەستلەکارکێشانەوەى ناوبراویش سوربووین لەسەر هەمان میکانیزم بۆ کاندید کردنى شوێنەکەى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى نوێ". ، هاوپەیمانیى بینا ئەوەشى خستووەتە ڕوو، سەرۆککۆمار پەناى بردە بەر کوشتنى کات، بەناردنى نامە بۆ ئەم لایەن و ئەو لایەن و پابەند نەبووە بە کاتە دەستورییەکەیەوە، ئەوەش پاڵى بەهاوپەیمانێتیەکەیانەوە ناوە بەڵگەى حاشا هەڵنەگر پێشکەش بکەن کە ئەوان فراکسیۆنى گەورەى پەرلەمانین و لەو ڕوانگەشەوە کاندیدەکەیان پێشکەش کرد، بەڵام کاندیدەکەیان لەلایەن سەرۆککۆمارەوە ڕەتکراوەتەوە و پابەندى دەستور نەبووە و کاندیدەکەیانى بۆ پۆستەکە ڕانەسپاردووە ئەوەش بەپاساوى ئەوەى چەند لایەنێکى سیاسى ناڕازین لێى. ، هاوپەیمانیى بینا جەختى لەوەشکردووەتەوە، ئەوان پابەندبوونى خۆیان بەدەستور و ڕێنمایەکانى مەرجەعیەتى باڵا دووبارە دەکەنەوە و هەر جۆرە پاساوێکیش بۆ ڕاگرتن و کارنەکردن بەدەستوریش ڕەتدەکەنەوە. ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پێشێل کردنى دەستور لەلایەن ئەو لایەنەوە کە خۆى بەپاریزەرى دەستور سەپاندووە، وڵات بەرەو پشێوى دەبات و خزمەتیش بەهیچ لایەنێک، جگە لە بێگانەکان ناکات، کە شەڕو ئاژاوەى عێراقیان دەوێت و ئەوانیش هەموو جۆرە دەستوەردانێکى دەرەکى و سەپاندنى ئەمرى واقیع و پێشیل کردنى دەستور ڕەتدەکەنەوە. ، لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا هاوپەیمانی بینا ئاماژەی بەوەشکردووە،  پێشێل کردنى دەستورى و ڕەتکردنەوەى کاندید بۆ ڕاسپاردنى بەپێکهینانى کابینە، بەپێى دەستور پێچەوانەى خواستى خۆپیشاندەران و هەموو ئەو هاوڵاتیانەیە کە ئاسایش و ئارامیان دەوێت ، بۆ جێبەجێ کردنى خواستى خۆپیشاندەرانیش لەسەر ئەنجومەنى نوێنەران پێویستە لێپرسینەوەى یاساى لەسەرۆککۆمار بکات لەدژى پێشیل کردنى دەستورى و سوێندە یاساکەى. ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق نامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کرد و تیایدا ڕەتیکردەوە، ئەسعەد عیدانى، کاندیدی هاوپەیمانی بینا، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕابسپێرێت.