گه‌ڕان

Shadow Shadow

تورکیا بۆردومانی سەختی ناحیەی عەین عیسا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

2019.12.26 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بۆردومانی سەختی ناحیەی عەین عیسا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، ناحیەی عەین عیسایان داوەتەبەر ساروخ و تائێستاش بەردەوامن لە بۆردومانەکانیان. ، ئاژانسی هاوارنیوزی نزیک لە هەسەدە بڵاویکردەوە، ئەمشەو پێنجشەممە، سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، لەڕێگەی ساروخەوە بۆردومانی سەختی ناحیەی عەین عیسایان کردووە. ، ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانە تائێستاش بەردەوامی هەیە، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراون. ، ماوەی چەند مانگێکە، تورکیا هێرش و لەشکرکێشی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و بەهۆیەوە تائێستا، سەدان کەس شەهید بوون و بە هەزارانیش برینداربوون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.