کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ژمارەیەک چەکداری داعش لەسەر ڕێگای نێوان کەرکوک – تکریت، بازگەیەکی وەهمیان داناوە و چەند کەسێکیان کوشتووە. ، ماڵپەڕی سۆمەرنیوز لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو پێنجشەممە، لەسەر ڕێگاى نیوان شارى کەرکوک و تکریت، چەند چەکدارێک بازگەیەکى " وەهمیان" داناوە و ڕیگریان لە خەڵکى کردووە و چوار کەسیان کوشتووە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بازگەیەى کە ئەو چەکدارانە دایانناوە، لەنزیک کارگەى گەچى ڕیگاى نیوان کەرکوک و تکریت بووە و لە ئەسڵدا بازگە نییە و خۆیان بۆ خەڵەتاندنی خەڵک دایانناوە. ، ماوەیەکە لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و عێراق، ناو بەناو هیرشى چەکدارى دەکرێتەسەر هێزە ئەمنیەکان و هاووڵاتیان، دەزگا ئەمنییەکانیش بەردوام پاشماوەکانی داعش بە ئەنجامدانی ئەو کارانە دادەنێن.