گه‌ڕان

Shadow Shadow

یونیسێف ژمارەی ئەو منداڵانەی بڵاوکردەوە کە لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بوونەتە قوربانیی جەنگ لە سوریا

2019.12.26 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
یونیسێف ژمارەی ئەو منداڵانەی بڵاوکردەوە کە لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بوونەتە قوربانیی جەنگ لە سوریا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ، ڕێكخراوی یونیسێفی سەربە نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا لەوەی منداڵان قوربانیی سەرەکی توندوتیژییەکانی سوریان و بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەکرد، تەنها لە نۆ مانگی ئەمساڵدا 500 منداڵ بوونەتە قوربانی و 60 هەزار منداڵیش ئاوارەبوون. ، تایبه‌ت به‌ منداڵان (یونیسێف) رایگه‌یاند، منداڵان بوونه‌ته‌ قوربانی توندوتیژییه‌كان و باجی ئه‌و توندوتیژیانه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ ئێستا له‌ ئیدلب له‌ ئارادان، پاراستنی منداڵن ئه‌ركه‌ و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ نییه‌. ، تێد شیبان، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی یونیسێف لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، دوای تێپەڕینی نۆ ساڵ بەسەر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ سوریا، هێشتا منداڵان قوربانی سه‌ره‌كی توندوتیژییه‌كانی ئەو وڵاتەن. ، دەربارەی دۆخی منداڵان لەو وڵاتە بۆ ساڵی 2019ش،  وتی، تەنها له‌ ماوه‌ی نۆ مانگی ئه‌مساڵدا 500 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون، کە 65 منداڵیان لەم مانگەدا بووە. ، تێد شیبان ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ناوچه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانی وەک باشوری ئیدلب، بە هه‌زاران هاووڵاتی ناچار بوون ماڵەکانیان ‌جێبهێڵن و کۆچ بکەن، کە له‌ كۆی 130 هه‌زار كه‌س، ئاوارە، 60 هه‌زاریان منداڵن.