گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناس کورد هۆکاری جێهێشتنی بەغدا و گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ سلێمانی ئاشکرادەکات

2019.12.26 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد هۆکاری جێهێشتنی بەغدا و گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ سلێمانی ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز ، ڕاوێژکارێکی بەرهەم ساڵح، ڕەتیدەکاتەوە گەڕانەوەی سەرۆککۆمار بۆ سلێمانی، پەیوەندی بە نامەکەی ئەمڕۆیەوە بێت بۆ پەرلەمانی عێراق و ئاماژە بەوەشدەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بەغدا و پرسی دیارکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەستپێدەکاتەوە. ، هاوژین عومەر، ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح، هیچ پەیوەندییەکی بەو نامەیەوە نییە کە بۆ پەرلەمانی نارد و ئامادەیی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی دەربڕی، بەڵکو پەیوەندی بە پشووەکانی سەری ساڵەوە هەیە و ئەویش وەک هەر هاوڵاتییەکی ئاسایی مافی خۆیەتی پشووی سەری ساڵ لەکوێ دەبێت". ، وتیشی، لە عێراق یەک رۆژ پشووە و شەممە یاخود یەکشەممەی داهاتوو، سەرۆککۆمار دەچێتەوە بەغدا و پرسی دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێدەکاتەوە. ، دەربارەی نامەکەی بەرهەم ساڵح، کە زۆرێک لە میدیاکان بە هەڵە خوێندنەوەیان بۆ کرد، ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەو نامەیەدا، سەرۆککۆمار هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندووە، کە ئەگەر ئەو پێشێلی دەستوری کردبێت، ئامادەیە دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە. ، هاوژین عومەر پێیوایە، ئەو نامەیەی سەرۆککۆمار لە پەرلەماندا، وەک نامەی دەستلەکارکێشانەوە سەیری ناکرێت، وەک ئەوەی لە هەندیک میدیادا باسکراوە کە نامەی دەستلەکێشانەوەیە. ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق نامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کرد و تیایدا ڕەتیکردەوە، ئەسعەد عیدانى، کاندیدی هاوپەیمانی بینا، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕابسپێرێت. ، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەگەر بڕیارەکەم نادەستوری بێت ئامادەم دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی پەرلەمان بکەم و هیچ خێرێک لە پۆستێکدا نییە کە لە بەرژەوەندی گەل نەبێت”.