گه‌ڕان

Shadow Shadow

کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان وێنەی دەرمانە ڕێگەپێندراوەکانی بڵاوکردەوە

لە بەکارهێنانی دەرمانی لاوازکردن و قەڵەوکردن و لاوازی سێکسی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

2019.12.26 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەکارهێنانی دەرمانی لاوازکردن و قەڵەوکردن و لاوازی سێکسی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، بەتۆمەتی هاوردەکردنی دەرمان بەشێوەی شاراوە و نایاسایی  کەسێک لە هەولێر دەستگیرکرا، کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمیش هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات، لە مەترسییەکانی دەرمانەکانی لاوازکردن، قەوڵەوکردن و زیادکردنی ئارەزووی سێکسی و چەندین بەرهەمی دیکە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم، بڵاویکردەوە، لەبەدواداچونێکدا کەسێکی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکردووە، کە لە رێگای نایاسایی و شاراوەوە دەرمانی ھاوردەکردوە. ، ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە، دانیبەوەداناوە کە بەشێوەی ئۆنڵاین دەرمانی بۆ دەرمانخانەکانی شاری ھەولێر دابینکردووه و دوای لێکۆڵینەوە لێی ڕادەستی دادگا کرا. ، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداریشی بە هاوڵاتیان دا، بەھیچ جۆرێک دەرمانی بەناو لاوازبوون، دەموچاو قەڵەوکردن، کێش زیادکردن و زیادکردنی ئارەزووی سێکسیی، نەکڕن، چونکە ھیج بنەمایەکی زانستییان نییە و زیانێکی زۆر به تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت. ، جەختیشیکردووەتەوە، ئەم بەناو دەرمانانه چەندین ماددەی قەدەغەکراویان تێدایه که کاریگەرییەکی لاوەکیی زۆر لەسەر جەستە بەجێدەهێڵن. ، ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە لە هەرێم، دیاردەی فرۆشتنی ئەو جۆرە دەرمانانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەریهەڵداوە و هاوڵاتیانیش بە ئامانجی سود وەرگرتن لێیان بەرکاریاندەهێنن. ، هاوکات کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم، وینەی بەشێک لەو دەرمانانەی بڵاوکردووەتەوە کە نایاسایی و ڕێگەپێندراون.