کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق رایگەیاند، ئەسعەد عیدانى، راناسپێرم بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق و ئامادەیى خۆشی نیشاندا ئەگەر ئەو بڕیارەى نادەستورى بێت، دەستلەکاربکێشێتەوە. ، لە نوسراوێکدا کە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق له باره‌ی راسپاردنی ئه‌سعه‌د عیدانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاڕاستەی پەرلەمانی کردووە، تیایدا هاتووە: " له‌گه‌ڵ هه‌موو رێز و پێزانینێك بۆ به‌ڕێز ئه‌سعه‌د عیدانی، به داوای لێبوردنه‌وه وه‌ك كاندیدی كوتله‌ی بینا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدی ناكه‌ین". ، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەگەر بڕیارەکەم نادەستوری بێت ئامادەم دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی پەرلەمان بکەم و هیچ خێرێک لە پۆستێکدا نییە کە لە بەرژەوەندی گەل نەبێت". .