کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم قەرەبووی بەشداربووەكانی دەكاتەوە بەهۆی بچڕانی پەیوەندییەكانی هێڵەكەی بە كۆمپانیاكانی تری پەیوەندیكردنەوە.
كۆڕەك تیلیكۆم لەرێگەی نامەیەكەوە كە بۆ بەشداربووانی ناردووە دەستپێكردنەوەی پەیوەندیكردنی تۆڕەكەی بە كۆمپانیاكانی تری پەیوەندیكردن رادەگەیەنێت .
لەنامەكەدا كۆمپانیاكە داوای لێبووردن لەبەشداربووەكانی دەكات و بچڕانی ئەو پێنج رۆژەی تۆڕەكەی لەگەڵ كۆمپانیاكانی تر بەرووداوێك لەدەرەوەی خواستی كۆمپانیاكە لەقەڵەم دەدات و بۆ قەرەبووكردنەوەی بەشداربووەكانی یەكەی بێبەرامبەر دەكاتە دیاری.
بەپێی ئەو نامەیەی كە بۆ بەشداربووانی كۆڕەك تیلیكۆم نێردراوە بەشداربوو بەناردنی ژمارە (101) بۆ ژمارە (234) بڕی 100 خولەك و 100 نامەی بێبەرامبەری پێدەبەخشرێت بۆ ماوەی 5 رۆژ.
راگەیەندراوەكە لەكاتێكدایە كە ئەو خزمەتگوزارییە بۆ هەموو بەشداربووانی كۆڕەك تیلیكۆم بەردەست نییە و لەو بارەیەوە زۆرێك لەبەشداربووان گلەیی و گازەندەیان هەیە.
شەوی رابردوو ماوەی سزادانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق كۆتایهات و پەیوەندییەكانی ئەو كۆمپانیایە بە تۆڕەكانی تر دەستیپێكردەوە.