گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڤلادیمێر پۆتن و هاوڕێکانی یاری هۆکی سەرسەهۆڵ دەکەن [ڤیدیۆ]

2019.12.26 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڤلادیمێر پۆتن و هاوڕێکانی یاری هۆکی سەرسەهۆڵ دەکەن [ڤیدیۆ]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد– میدیاکانى روسیا گرتەیەکى ڤیدیۆیى سەرۆکى وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە کە بە هاوڕێیەتى ژمارەیەک بەرپرس و ئەستێرەى دیارى ئەو وڵاتە یارى هۆکى سەر سەهۆڵ دەکەن. . بەگوێرەى میدیاکانى روسیا، شەوی ڕابردو، ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆکی ڕوسیای فیدڕاڵ لەمیانەی کەرنەڤاڵی "خولی شەوانە" بۆ یارییەکانی هۆکی سەر سەهۆڵ، لە یاریگای سوری مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا بەشداری یارییەکی دۆستانەی کردووە. . ڤلادیمێر پۆتن (67 ساڵ) بە درێسێکی ڕەنگ سورەوە کە ڕەنگی دڵخواز و ئایدلۆژیای خۆیەتی بەشداریکرد، هەروەها درێسەکەشی ژمارە  11ى لەسەر بوو کە لە زۆرینەی یانەکانی جیهاندا ژمارەی سەر پشتی یاریزانە هێرشبەرە نایابەکانە. . لە تیمەکەی پۆتندا، سێرگی شویگۆی، وەزیری بەرگری روسیا (64) ساڵ و چەند ئەستێرەیەکی دیاری وڵاتەکەی هەبوو، وەکو بافڵ بۆریە کە بە موشەکی ڕوسی ناسراوە، جگە لەویش هەریەکە لە ئەستێرەکانی هۆکی سەر سەهۆڵ، فالێری کامینسکی و ئلیکسی کاساتونۆف و سێرگی فیدوروف و چەند یاریزانێکی دیکە بەشدار بوون. . لە تیمی بەرامبەری پۆتنیشدا کە درێسی سپییان پۆشی بوو، هەریەکە لە ئەندێ فۆریۆبیف، پارێزگاری مۆسکۆ و ئەلیکسی دیومین، پارێزگاری دیومین و ژمارەیەک سیاسەتمەدار و بازرگان و هونەرمەندی ناسراوی ڕوسی تێدا بوو. . پۆتن لەمیانەی یارییەکەدا چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد بەڵام لەکۆتایی یارییەکەشدا بە تەواوەتی ماندوبوونی پێوە دیار بوو بەهۆی زۆری تەمەنیەوە. . ڤلادیمێر پۆتن هەرچەندە تەمەنی 67 ساڵە بەڵام جگە لەوەی کە سەرۆکایەتی جەمسەری دووەمی جیهان دەکات کە ڕوسیایە، لەسەرجەم پشووەکانیدا لە دەرەوەی ژیانی سەرۆکایەتی و سیاسی وڵاتەکەی سەرقاڵی ئەنجامدانی وەرزشە و یاریزانێکی زۆر باشی مەلەوانی و ئەسپسواری و کیک بۆکس و هۆکی سەرهۆڵ و زۆرانبازییە. . https://youtu.be/qwIsfGn4tZQ