کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد– به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده، كاندیدی ده‌رنه‌چووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، نیگه‌رانه له ده‌رنه‌چوونی و غه‌دری لێكراوه. . بەرزان ئەحمەد کوردە، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"لە لیستی کاندیدەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا كه من خۆم به‌ربژێر كردبوو به مه‌به‌ست ناوه‌كه‌م به‌هه‌ڵه نوسرابوو له‌بری ناوی من ناوێكی تر نوسرابوو". . بەرزان ئەحمەد کوردە، رونیكرده‌وه: "لەلیستەکەدا تەنها ناوی "کوردە" لەجێی ناوی من بە خەتێکی کاڵ نوسرابوو تا ئێستاش نازانم دەرچوم یاخود نا". . جه‌ختیشی كرده‌وه،سكاڵای تۆماركردووه و چاوەڕێی لیژنەی باڵای دادوەری کۆنگرە دەکات بۆ ئەوەی دوا بڕیار بدات. . به‌وته‌ی به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده، هەرچەندە ناوەکەی بەڕاستی نەنوسرابو بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران دەنگیان بەو ناوە داوه و هه‌ژمار نه‌كراوه. . وتیشی "ئەو کارەی بەرامبەر من کراوە غەدرە لێم کراوە و هەڵەیە و لە ئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی دادوەرانی کۆنگرەم". . لێدوانه‌كه‌ی به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده دوای ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به فه‌رمی ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه و ناوی به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ی تێدا نه‌بوو. .