کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد– له ڕوداوێكی هاتووچۆدا لە شارۆچکەی کەلار ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. . بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌كات :"کاتژمێر 10ی شه‌وی ڕابردوو، له شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ناڤارا پێنج كه‌س بوونه قوربانی". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه :"ڕوداوه‌كه له سنووری گه‌ڕه‌كی كه‌لاری كۆن روویداوه، یه‌كێك له برینداره‌كان دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه له ڕێگا گیانی له‌ده‌ستدا". . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه روونیده‌كاته‌وه "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی توانا عادلە و پیشەی خوێندکار و تەمەنی 17 ساڵ بوو". .