کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد– ئاژانسێكی ههواڵی رووسی دروستكردنی هێزێكی تایبهتی كوردی له رۆژئاوای كوردستان لهلایهن وڵاتهكهیهوه راگهیاند و ئاماژهی بهوه كرد "ئهركێكی تایبهتیان پێ دهسپێردرێت". . ئاژانسی سپۆتینگی ڕوسی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی ڕوسییەوە، بڵاوی كردهوه :"سوپای ڕوسیا پلانی داناوە بۆ دروستکردنی چەند یەكەیەكی سەربازی تایبەت لە کوردەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و چەک و پێداویستییە سەربازییەکانیشیان بەتەواوەتی بۆ دابیندەکات". . بەگوێرهی وتەی ئەو سەرچاوهیه :"ئەو هێزە لە ناوچەکانی قامشلۆ و عامودا و تەلتەمهر و نزیک سەرێ کانێ، دروستدهكرێت و لەو بنکانە جێگیر دەبن کە پۆلیس و سەربازی ڕوسیای لێیە" . . سپۆتینگ باسی لەوەکردوە :"سوپای ڕوسیا ئەو هێزانە پڕ چەک دەکات بۆ پاراستنی ئەو کاروانە سەربازیانەی خۆی کە لەڕۆژئاوای کوردستان دەسوڕێنەوە و گەڕان ئەنجام دەدەن و چەندین چەکی ڕوسیشیان بۆ دابین دەکەن و بە هاوبەشیش لەگەڵ یەپەگە ئەو هێزە دروست دەکەن". . ههواڵهكهی ئهو ئاژانسه روسییه لهكاتێكدایه كهتا ئێستا میدیاکانی یەپەگە و ڕۆژئاوای کوردستان ههواڵهكهیان پشتڕاست نهكردووهتهوه. . جگە لە دروستکردنی ئەو هێزە، ڕوسیا لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دوو بنکەی لە تەلتەمهر و عامودا دروستکرد و بنکەکەی قامشلۆیشی فراوانتر کرد، هەروەها ژمارەی هێزەکانیشی زیاد کرد. . هاوكات (ئەمڕۆ) ئاژانسی روسیا تودەی بڵاوی كردهوه :"پۆلیسی ڕوسیا لە بنکەیەکی سەربازی لە گوندی تەل سەمنی باکوری شاری ڕەققە جێگیر بوون کە پێشتر ئەو بنکەیە سوپای ئەمریکای تێدا بوە و ڕێگایەکی سەرەکی ستراتیجیش لەسەر ڕێگای ئەو گوندەیە کە ڕەققە دەبەستێتەوە بە باکوری سوریاوە، پێشتریش بنکەیەکی سەرەکی داعش بوو پێش ئازادکردنی شارەکە. . لەچەند ڕۆژی ڕابردودا سوپای ئەمریکا ئەو پێگەیهی چۆڵکرد بوو، وەکو زۆرینەی بنکە چۆڵکراوەکانی دیکەی سوپای ئەمریکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پۆلیسی ڕوسیی لێ جێگیربوو. .