کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵوێستی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ند رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و ڕفاندن و تیرۆركردن بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش نه‌ك ساردی نه‌كردوینه‌ته‌وه به‌ڵكو به‌رده‌وام ژماره‌ی هونه‌رمه‌ندان له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان له هه‌ڵكشاندایه. . له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات "راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان به‌هۆی پشتگیریكردنیان له خۆپیشانده‌ران برینداركراوون و رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و ڕفاندن بوونه‌ته‌وه". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌كان ساردیان نه‌كردونه‌ته‌وه له پشتگیریكردنی خۆپیشانده‌ران و هونه‌رمه‌ندان له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان به‌رده‌وام زیاد ده‌كه‌ن نه‌ك كه‌م. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه روونیده‌كاته‌وه، له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان هونه‌رمه‌ندان نمایشی شانۆیی و نه‌خشاندنی تابلۆ و پڕۆژه‌ی سینه‌مایی جێبه‌جێده‌كه‌ن و گۆڕه‌پانی ته‌حریر بووه‌ته خه‌ڵات و ڕێزلێنانێك كه شانازیی پێوه ده‌كه‌ن و له هه‌موو خه‌ڵاتی دونیا به‌نرختری ده‌زانن. . جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه "بههۆشیارییهكی ته‌واوه‌تییه‌وه ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژارد كه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و عێراقدا بین". .