گه‌ڕان

Shadow Shadow

موقتەدا سەدڕ پەیامێک ئاڕاستەی دەستەبژێری سیاسی عێراق دەکات

2019.12.25 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدڕ پەیامێک ئاڕاستەی دەستەبژێری سیاسی عێراق دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- رابه‌ری رەوتی سەدڕ لە عێراق، پەیامێكی ئاڕاستەی دەستەبژێری سیاسی عێراق کردو دەڵێت "ناکرێت بەردەوامبن لەسەر دەستگرتن بەسه‌ر دەسەڵات و پلە و پۆستەوە، لەسەر حسابی ستەمکردن لەخەڵک". . ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25ى کانوونی یەکەم، 2019)، موقتەدا سەدر، رابه‌ری ڕەوتی سەدڕ لە عێراق، پەیامێکی لەهه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی عێراق كرد و دەڵێت "ناکرێت بەردەوامبن لەسەر دەستگرتن بەسه‌ر دەسەڵات و پلە و  پۆستەوە، لەسەر حسابی ستەمکردن لەخەڵک". . سەدڕ، پەیامەکەی بە وتەیەكی ئیمامی عەلی دەستیپێكردوە و دەڵێت "هەر كەسێك شوێنكەوتووی ئیمامی عەلییە پێی دەڵێم بەسە دەستگرتن بە دەسەڵات و پلە و پۆستەوە". . رابه‌ری رەوتی سەدڕ، لەپەیامەکەیدا، ئاماژە بە هەڵوێستی مەرجەعییەتی باڵای شییعەکان دەکات کە پشتگیری لە داواکارییەکانی گەل کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای هەڵبژاردنی نوێ دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی عێراق، دەبێتە هۆکاری ئەوەی لە داهاتوودا هەموو حزبە گەنده‌ڵکارەکان لەسەر شانۆی سیاسی عێراق رابماڵێت. . سەدڕ، لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، داوا لەدەسەڵاتدارانی عێراق دەکات زوبێنەوە هۆشی خۆیان بۆ ئەوەی خوا بەهۆی ئەوانەوە عێراق توشی نەهامەتییەکی گەورە نەکات.   .