گه‌ڕان

Shadow Shadow

تڕەمپ مەسیحییەکانی ئەمریکای بۆ دوو بەرە دابەشکردوە

2019.12.25 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
تڕەمپ مەسیحییەکانی ئەمریکای بۆ دوو بەرە دابەشکردوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد – له‌دۆسیه‌ی متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، میدیا مەسیحییەکانی ئه‌و وڵاته‌ بەشێوەیەکی ئاشکرا  دابەشبوون بەسەر دوو به‌ره‌. به‌شێكیان پشتگیری ده‌كه‌ن و به‌شه‌كه‌ی تریان دژی ئه‌و كاره‌ن. . ئەو گروپانەی کە دژی ئه‌و  كاره‌ن لە ئێستادا پێیان دەوترێت ئینجیلییە پارێزگارەکان، گروپێکی ئاینی مەسیحین و پشتگیری پارتی پارێزگارانی پرۆتستانت دەکەن لە ئەمریکا. . هۆکاری دژایەتییەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردو ناب نازوس ڕۆژنامەنوسی ناسراو و دیاری گۆڤاری "کریستیان پۆست"ی  ئینجیلییە پارێزگارەکان کە 10 ساڵە لەو ڕۆژنامەیە کار دەکات دەستی لەکارکێشایەوە دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه‌ وتارێك كه‌ وه‌ك پشتگیریكردن له‌ دۆناڵد تره‌مپ نووسرابوو له‌ رۆژنامه‌كه‌دا بڵاوبكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سەدان سەرکردەی دیاری مەسیحییەکان بەئاشکرا پشتگیری خۆیان بۆ  دۆناڵد تڕەمپ، دوپاتكردۆته‌وه‌. . ئەو شەڕەی نێوان تڕەمپ و مەسیحییەکان چۆن دروست بوو؟ . هەفتەی ڕابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاریدا بە لێپرسینه‌وه له‌‌ دۆناڵد تڕەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا. . لەدوای ئەو دانیشتنەی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی (یەکشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2019)، ڕۆژنامەی کریستیان تودەی وتارێکی بڵاوکردەوە لەسەر لاپەڕەی سەرەکی ڕۆژنامەکە کە لەلایەن مارک گالی سەرنوسەری ڕۆژنامەکەوە نوسرابوو دەربارەی متمانەسەندەوە لە تڕەمپ و پشتگیری بۆچوونی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردبوو، هەروەها لەوتارەکەدا بەشێوەیەکی زۆر ئاشکرا گاڵتەی بە دۆناڵد تڕەمپ کردبو و کەسایەتی تڕەمپی بە کەسایەتیەکی شەرمەزار  و گاڵتەجارانه‌ ناو بردبوو. . ڕۆژنامەکە پشتگیری لابردنی تڕەمپی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کردبو، باسی لەوەش کردبوو :"لابردنی دۆناڵد تڕەمپ لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکا پێویستییەکی ئاینیە و بەپێی بنەمەکانی ئاینی مەسیحیەت دەبێت لابدرێت و پابه‌ندبوونمان به‌ ئاینه‌وه‌ له‌سه‌رمان پێویست ده‌كات ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ین". . هەروەها ڕۆژنامەكە روونیكردۆته‌وه‌ :"تڕەمپ هەوڵی داوە دەسەڵاتی سیاسی وڵات خراپ بەکاربهێنێت، بە تایبەت هەوڵیداوە دەسەڵاته‌كانی سەرۆکی ئەمریکا بەکاربهێنێت بۆ زۆرکردن لە سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر کوڕەکەی جۆو بایدن بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی لەکاتی هەڵبژاردن دژی بایدن بەکاریبهێنێت، ئەوەش کارێکی نادەستوری و نا ئەخلاقیە و ده‌ریده‌خات ڕەوشتەکانی تڕەمپ دژی بنەماکانی ئاینی مەسیحیەتە". . ئەمەش لەکاتێکدایە کە خاوەنی ئەو ڕۆژنامەیە بێلی گراهامە کە یەکێکە لە بانگخوازە کاریگەر و ناسراوەکانی ئاینی مەسیحی. . هاوکات ڕۆژنامەنوسەکەی کریستیان پۆستیش کە بەهۆی تڕەمپەوە دەستیلەکارکێشایەوە پشتگیری ئەو  ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی کریستیان تودەیی کرد. . لەلایەکی دیکەوە لەلایەن بەشێکی دیکەی مەسحییەکانەوە ئیدانەی ئەو وتارەی ئەم ڕۆژنامەیە کرا و نیگەرانیان نیشاندا و 200 کەس لە سەرکردە و کەسایەتییه‌ دیارەکانی مەسحییە ئینجیلییەکان کە لەپارتی کۆمارییەکانن لە نامەیەکیان بۆ ڕۆژنامەکە جگه‌ له‌وه‌ی ره‌خنه‌یان لێده‌گرن بۆیان نووسیون "بیربکەنەوە کە ئێوە کێن وخزمەتی کێش دەکەن؟". . جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه‌ "وتارەکەتان هێرشکردن نییه‌ بۆ سەر دۆناڵد تڕەمپ بەڵکو هێرشکردنە بۆ سەر دەیان ملیۆن بڕواداری مەسیحی". . هاوكات دۆناڵد تڕەمپ ڕۆژنامەکەی بە "ڕۆژنامەی چەپی توندڕەو" ناوبرد. . لەو کاتەوەی تڕەمپ بووەتە سەرۆکی ئەمریکا، مەسحییەکان و و ئینجیلیە پارێزگارەکان پشتگیرییەکی زۆریان لێدەکرد، هەروەها بەپێیی ئامارەکانی ناوەندەکانی توێژینەوەی دەنگدان لە ئەمریکا لە دەنگدانەکانیشدا لەساڵی 2016 نزیکەی لە 80%ی دەنگدەرانی تڕەمپ مەسیحییەکان بوون. .