کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد– له‌سه‌ر بڕیاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران و له ترسی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردن له‌چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته، راگیرا. . بەگوێره‌ی زانیارییەکانی ئاژانسی ئیلنای ئێرانی، حكومەتی ئێران هێڵی ئینتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندی بۆیە بڕیوە چونکە لە بەشێك لە شارەكان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان کراوە. . ئاژانسه‌كه ئاماژە به‌وه ده‌كات"ئه‌نتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندی لە شارەكانی ئەلبورز و زنجان و شیراز و سەردەشت و سنە و مەریوان و کرماشان و بۆکان، راگیراوه". . لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەم بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە خۆپیشاندان لە تاران و زیاتر لە 20 پارێزگای دیکەی ئێران ئەنجامدرا دواتریش هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسداران و بەسیج بەتوندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و کۆتای‌یان بە خۆپیشاندانەکان هێنا. . پێشتریش حکومەت بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکان بکات ئه‌نتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندی لە تەواوی ئێران بڕی و دواتریش بەتوندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوەوە و بەگوێره‌ی ئاماری ڕۆیتەرزیش "نزیکەی 1500 خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوون". .