گه‌ڕان

Shadow Shadow

حزبى دەبن یان سەربەخۆ؟

هەرێم نوێنەرەکانى بۆ کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق یەکلایی دەکاتەوە

2019.12.25 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم نوێنەرەکانى بۆ کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق  یەکلایی دەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان سەرقاڵى ئامادەکردنى لیستێکە بۆ ئەوەى ڕەوانەى بەغداى بکات، تاوەکو دوو کەسیان وەکو نوێنەرى هەرێم لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دیاری بکرێن. . بەپێی یاساى نوێی کۆمسیۆن کە لەلایەن پەرلەمانەوە هەموارکراوەتەوە، کۆمسیۆنى ئێستا هەڵوەشێنراوەتەوە و نۆ دادوەر بۆ ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیۆنی نوێ بە تیروپشک دیاریدەکرێن بەمەرجێک سەربەخۆ بن. . لەدوو ڕۆژى ڕابردوودا ئەنجومەنى دادوەرى عێراق ناوى دادوەرەکانى خۆى یەکلاییکردەوە، بەڵام هێشتا هەرێم لیستى ناوى دادوەرەکانى نەناردووەتە بەغدا تا بە تیروپشک دوو کەسیان وەکو ئەندامى ئەنجومەنى کۆمسیاران دیاریبکرێن. . شەهرام میرحاد، وتەبێژى ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "سەرقاڵى تاوتوێکردنى ناوەکانین و دواتر بە فەرمى ڕایدەگەیەنین". . وتیشى "ناتوانین وادەیەک دیارى بکەین بۆ ڕاگەیاندنى ناوەکان، ئەوانەى دیاریدەکرێن ئەندامى ئەنجومەنى دادوەرى دەبن، هەرێم مافى دیاریکردنى دوو دادوەرى هەیە". . بەپێی یاساى نوێی کۆمسیۆن، سەربارى دیاریکردنى ئەو دادوەرانە بۆ کۆمسیۆن، سەرجەم بەرپرسەکانى دیکەى کۆمسیۆنیش دەگۆڕدرێن، جگە لە کارمەندانى کۆمسیۆن لە نوسینگە جیاجیاکان لە سەرتاسەرى عێراق و هەرێمى کوردستان. . هەرچەندە تا ئێستا دیار نییە ئەو دادوەرانەى هەرێم دیاریان دەکات، سەربەخۆ دەبن یاخود حزبى، بەڵام بەشێک لە یاسانانان پێیانوایە ئەو کەسانە حزبى دەبن. . لەتیف مستەفای یاساناس بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "پێموا نییە ئەو کەسانەى دیاریدەکرێن سەربەخۆ دەبن، دەبێت حزبە سیاسییەکانى دەرەوەى پارتى و یەکێتى فشار بکەن بۆ ئەوەى کەسانى سەربەخۆ دیاریبکرێن و ئەوانەى مەرجەکانیان تێدایە مافى خۆکاندیکردنیان هەبێت". . وتیشى، "پێموایە کۆمسیۆن هەر وەک ئەوەى پێشوو دەبێت و هیچ شتێک ناگۆڕدرێت". . ئامانج لە دروستکردنى کۆمسیۆنێکى نوێی هەڵبژاردن لە عێراق، بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنێکى شەفاف و دوور لە ساختەکارییە کە داواکارییەکى سەرەکى خۆپیشاندەرانە.