گه‌ڕان

Shadow Shadow

هۆشداری دەدرێت لە گۆشتێک کە لە ڕواڵەتدا تەندروستە بەڵام نەخۆشی کوشندەی پێوەیە

2019.12.25 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری دەدرێت لە  گۆشتێک کە لە ڕواڵەتدا تەندروستە بەڵام نەخۆشی کوشندەی  پێوەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

کوشتارگەی نوێی سلێمانی پۆستێکی کردووە و چەند وێنەیەکی ئاژەڵێکی سەربڕاوی داناوە و دەڵێت، ئەو گۆشتەی کە لە وێنەی یەکەمدا دەبینرێت بە ڕواڵەت تەندروستە، بەڵام پاش پشکنینی وورد دەرکەوت "کە ناشێت بۆ خواردن و نەخۆشیەکی زۆر ترسناک و کوشندەی هەیە".

. کوشتارگەی نوێی سلێمانی لە پۆستەکەیدا لە فەیسبوک دەشڵێت، "نەخۆشییەکە نەخۆشی "سیل"ـە و لە وێنەکانى تردا ڕونکراوەتەوە. . بۆیە کوۆشتارگەی سلێمانی داوا دەکات "هەرگیز و بە هیچ بیانوویەک گۆشت لە سەرجادەکان و لەو شوێنانەی کە مۆڵەتیان نییە و پشکنینیان بۆ ئەنجام نەدراوە و مۆر نەکراون مەکڕن". . ئاماژەى بەوەشکردووە، "هاوکات هەر ئەمڕۆ نزیکەی تەنێک گۆشت سووتێنرا بە هۆی نەشیاویان بۆ خواردن".