گه‌ڕان

Shadow Shadow

یاساى نوێی هەڵبژاردن دەرفەتێکى زێڕین ـە بۆ خۆپیشاندەران و ئەوانەى بایکۆتى دەنگدانیان کردووە

2019.12.25 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
یاساى نوێی هەڵبژاردن  دەرفەتێکى زێڕین ـە بۆ خۆپیشاندەران و ئەوانەى بایکۆتى دەنگدانیان کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پسپۆڕێکى کاروبارى هەڵبژاردن یاساى نوێی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە "دەرفەتێکى زێڕین" دادەنێت بۆ خۆپیشاندەران و ئەو کەسانەى پێشتر بایکۆتى هەڵبژاردنەکانیان کردووە تا کێبڕکێی حزبەکان بکەن. . بەپێی یاساکە کە دوێنێ پەرلەمانى عێراق پەسەندیکرد، لە هەڵبژاردنەکاندا پشت بە لیستى تاکەکەسى و فرە بازنەیی دەبەسترێت، بە جۆرێک سەرجەم ئەو قەزایانەى کە ژمارەى دانیشتوانیان 100 هەزار کەس کەمتر نییە دەکرێنە بازنەیەکى سەربەخۆ. . عادل لامى، پسپۆڕى کاروبارەکانى هەڵبژاردن ڕایگەیاند، "بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان زیاتر پشت بە تاک دەبەستێت نەک لیستى حزبەکان، زۆرترین بەربژێرە دەرچووەکانیش بچنە پاڵ هەر حیزبێک ئەوا دەبێتە فراکسیۆنى گەورە، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان فراکسیۆنى گەورە لەڕووى کورسى و ژمارەى دەنگەکانەوە ئاشکرا دەکرێت". . دەشڵێت، "ئێستا دەرفەتێکى زێڕینە بۆ ئەوەى بەرەى سیاسى لە کۆمسیۆن پێکبهێنرێت لەسەر بنەماى لیستى هاوڵاتیبوون و لەچەند چینێک پێکبهێنریت لەپێش هەڵبژاردنەکانەوە، بۆ نمونە هاوپەیمانى تشرین یاخود هاوپەیمانى تەحریر لەلایەن خۆپیشاندەران و کەسوکارى شەهیدانى خۆپیشاندانەکانى ئەمدواییەى عێراقەوە پێکبهێنرێت بۆ کێبەرکێى حزبە گەورەکان". . عادل لامى داوادەکات ئەو چین و توێژنانەى کە پێشتر بایکۆتى هەڵبژاردنەکەیان کرد بەهۆى ئەوەى متمانەیان بە کۆمسیۆن و یاساى هەڵبژاردنەکان نەبوو ئەو دەرفەتە لەدەستنەدەن، هەروەها داوایکرد کۆمسیۆنێکى نوێ لە دادوەرى بێلایەن پێکبهێنریت و فەرمانبەرە پاکەکانیشى بمێننەوە.