گه‌ڕان

Shadow Shadow

دواین زانیاری لەبارەى کۆنگرەى یەکێتی.. 10 بازنە کۆتایی هاتووە

2019.12.25 - 10:33
دواین زانیاری لەبارەى کۆنگرەى یەکێتی.. 10 بازنە کۆتایی هاتووە
  ناس کورد- جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی لە 10 بازنە كۆتایی هاتووە و لە چوار بازنەی دیكەش دەست بە پڕۆسەکە كراوە. . بەپێی هەواڵی پێگەى فەرمى یەکێتى، جیاكردنەوەی دەنگەكانی بازنەکانی هەولێر، خانەقین، گەرمیان، چەمچەماڵ، كۆیە، قەرەچوغ، حەمرین، شنگال، نەینەوا و بەغدا کۆتایی هاتووە. . هەروەها پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی لە بازنەی دهۆك، شارەزوور، سۆران و راپەڕین دەستیپێكردووە. . تائێستاش 90%ی دەنگەكانی بازنەی سلێمانی و 80%ی دەنگەكانی بازنەی كەركوك جیاكراونەتەوە. . بەپێی ئەنجامی کۆتایی بازنەى کۆیە، ڕەهبەر سەید برایم، ئەبوزێد ساڵح و فەوزیە نەزیف دەرچوون. . هاوکات لە بازنەى خانەقینیش، مەحمود سەنگاوی، عیماد ئەحمەد، بڵێسە جەبار فەرمان، موحسین عەلی ئەكبەر و محەمەد مەلا حەسەن دەرچوون.
.
بەپێی پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى کە لەلایەن کۆنگرەوە پەسەندکراوە، ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى لە 121 کەس پێکدێت و بە هەڵبژاردن لە کۆنگرە دیاریدەکرێن، بەڵام لەبەرئەوەى هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانى و ڕێواز فایەق لەیەکەم ڕۆژى کۆنگرەدا بە ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتیی گشتی هەڵبژێردران، کێبڕکێکەى لەسەر 118 ئەندامە. . بەپێی پەیڕەوەکە، ئەنجومەنى سەرکردایەتیی گشتى بەرزترین دەسەڵاتى هەیە و دواى کۆنگرە سەرۆکى حزبەکە و یاریدەدەرەکانى هەڵدەبژێرێت.