گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەوە دووەمجارە دەسوتێنرێن

لە دیوانییە بارەگای حزبەکان سوتێنران و لە ناسریەش کۆمپانیای کالە ی ئێرانی داخرا

2019.12.25 - 09:58
App store icon Play store icon Play store icon
لە دیوانییە بارەگای حزبەکان سوتێنران و لە ناسریەش کۆمپانیای  کالە ی ئێرانی داخرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەرانى شارى دیوانیە بارەگاى چوار حزبیان سوتاند، وەک تۆڵەکردنەوەى تیرۆرکردنى چالاکێکى مەدەنى. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ى کانونى یەکەمى 2019، پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، پاش گیانلەدەستدانى سائر تەیب، چالاکى مەدەنى، ژمارەیەک لە هاوڵاتییان لە دیوانییە گردبوونەوە و چوار بارەگاى حزبەکانى دەعوە و حیکمە و ڕێکخراوى بەدر و عەسائیبی ئەهلى حەقیان سوتاندووە. . وتیشى، ئەوە دووەمجارە بارەگاى ئەو حزبانە لە دیوانییە دەسوتێنرێت، دواى ڕووداوەکانى 25ى تشرینى یەکەمى ڕابردوو، خۆپیشاندەرانیش پەنجەى تۆمەت ئاڕاستەى حزبەکان دەکەن لە دۆسیەى تیرۆرکردنى ئەو چالاکە مەدەنییەدا. . هاوکات پەیامنێرى ناس کورد لە شارى ناسرییە ڕایگەیاند، دوێنێ شەو دەیان خۆپیشاندەر چونەتە سەر لقى کۆمپانیاى (کالە)ی ئێرانى بۆ شیرەمەنى و دەرگاکەیان داخستووە و لافیتەکەیان پێوە هەڵواسیوە و لەسەریان نوسیوە "بەفەرمانى گەل و شەهیدان داخراوە". . ئاماژەى بەوەشکرد، خۆپیشاندەران پردى حەزارات و نەسریان لەناوەندى شارەکە داخستووە و نزیکەى  مانگێکیشە پردى زەیتونیان داخستوە، بەو هۆیەوە پەڕینەوە بە پردى کۆنکرێتى و چەند شوێنێکى تر دەبێت و ئەوەش قەرەباڵغى زۆرى دروستکردووە. . ئەوەش لەکاتێکدایە هەر لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا بەهۆى بایکۆتى کاڵاى ئێرانى لە ناوچەکانى ناوەڕاست و خوارووى عیراق، کۆمپانیاى کالەى ئێرانى لقێکى لەشارى موسەننا داخست و کۆمپانیاکەش ئەو کارەى بۆ بوونى زەرەروزیان گەڕاندەوە.