ناس کورد-
ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر کێڵگەیەکی نەوتی لە سنوری کەرکوک و بەهۆیەوە پۆلیسێکی کورد شەهید و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاند، لەدوای کاتژمێر 8:00ی ئەمشەوەوە ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردەسەر کێڵگەی نەوتی خەبازە لە سنوری کەرکوک.
.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای شەڕو ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان چەکدارەکانی داعش و پۆلیسی نەوتی باکور، کارمەندێکی پۆلیس شەهید بووە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو پۆلیسەی شەهید بووە کوردە و ناوی وەلید حەمیدە، کە دانیشتووی قەزای خورماتوو بووە.
.
ئەوە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە شانە نوستووەکانی داعش خۆیان ڕێکخستووەتەوە و ناوبەناو لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و عێراق چالاکی ئەنجامدەدەن.