ناس کورد-
،
ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە سێ قۆڵەوە هێرشیانکردە سەر چەند گوندێکی نزیک عەین عیسا، بەڵام چەکدارانی هەسەدە وەڵامی توندیان دانەوە و هێرشەکانیان تێکشکاند.
،
ئاژانسی هاوارنیوز، بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگای نێودەوڵەتی M4 لە سێ قۆڵەوە هێرشیانکردووەتەوەسەر چەند گوندێکی سنوری عەین عیسا.
،
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکاندا، شەڕڤانانی هەسەدە بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندووە.
،
بەگوێرەی ئەو ئاژانسەی نزیک لە هەسەدە، سوپای تورکیا کشاونەتەوە دواوە و ئاماژەی بەهیچ گیانلەدەستدان و بریندارێکیش نەکردووە لە شەڕەکەدا.