گه‌ڕان

Shadow Shadow

شەممەی داهاتوو بڕێکی زۆر هاوکاری لە سلێمانییەوە دەگەیەندرێتە ڕۆژئاوا

2019.12.24 - 20:47
App store icon Play store icon Play store icon
شەممەی داهاتوو بڕێکی زۆر هاوکاری لە سلێمانییەوە دەگەیەندرێتە ڕۆژئاوا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەنجامی کەمپەینی "ساڕێڕ" لە شاری سلێمانی بۆ هاوکاریکردنی کوردانی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرا و بەگوێرەی وتەی ڕێکخەرانی کەمپەینەکە، نزیکەی 18 تۆن دەرمان کۆکراوەتەوە و ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەگەیەندرێتە ڕۆژئاوای کوردستان. . فەیسەڵ محەمەد، یەکێک لە ڕێکخەرانی کەمپەینەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە ماوەی مانگێکی کەمپەینەکەدا، 15 تۆن دەرمان و نزیکەی 30 ملیۆن دینار، وەک هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا کۆکراوەتەوە". . وتیشی، بەو 30 ملیۆن دینارەش، سێ تۆن دەرمانی دیکەیان کڕیوە واتە سەرجەمی دەگاتە 18 تۆن دەرمان. . ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو هاوکارییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سوری کورد ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت. . کەمپەینی ساڕێژ ڕۆژی 18ی مانگی ڕابردوو، لەلایەن ژمارەیەک چالاکوان، ڕۆشنبیر، هونەرمەند و و کەسایەتییەوە لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا و ئەمڕۆ کۆتایی بە کەمپەینەکە هات. . ماوەی چەند مانگێکە تورکیا هێرش و لەشکرکێشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و بەگوێرەی ئامارەکان، تائێستا زیاتر لە 300 هەزار خێزان ئاوارەبوون، جگە لەوەی بە سەدان کەس شەهید و بە هەزارانیش برینداربوون.