گه‌ڕان

Shadow Shadow

پێشبینی تەقینەوەی تەنێکی ئاسمانی دەکرێت کە هەزار و 400 ئەوەندەی خۆر گەورەیە

2019.12.24 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی تەقینەوەی تەنێکی ئاسمانی دەکرێت کە هەزار و 400 ئەوەندەی خۆر گەورەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا تەنێکی ئاسمانی کە قەبارەکەی بە سەدان جار لە خۆر گەورەترە بتەقێتەوە یان لەوانەیە تەقیبێتەوە و پاش سەدان ساڵی دیکە خەڵکی سەر زەوی بە چاوی خۆی بیبینێت. . ماوەیەکە زانایانی فەلەکناسی و شارەزایانی تەنە ئاسمانییەکان سەرقاڵی مشتومڕێکی  زانستین لە سەر دیاردەیەکی گەردوونی نامۆ کە ئەویش تەقینەوەی تەنێکی درەوشاوەی زەبەلاحە بەناوی "بیتیلگیز". . بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی زانایان، "بیتیلگیز" ئەستێرەیەکی قەبارە گەورەیە، دوورییەکەشی لە زەوییەوە بە 700 ساڵی  خێرایی ڕووناکی مەزەندە دەکرێت و  قەبارەکەشی هەزار و 400 هێندەی خۆرە. . ئەوەی لەئێستادا بووەتە جێگای مشتومڕ و گفتوگۆ لە نێوان شارەزایان و زانایان، وادە و کاتی تەقینەوەی ئەو تەنەیە، بەشێک لە زانایان پێیانوایە ئەو تەنە نەتەقیوەتەوە تائێستاش بەردەوامە لەسەر سوڕانەوەی خۆی لە خولگەی کۆمەڵە ئەستێرەی "ماجەلان". . زانایانی گەردونناسی ئاماژە بەوەشدەکەن، سروشتی تەنەکە هەندێک جار درەوشاوە دەبێت و هەندێک جاریش کزبوونێکی پێوەدیارە کە وادەکات زانایان پێشبینی ئەو بکەن کە ئەستێرەکە نزیکبووەتەوە لە قۆناغی لەناوچوون، کە بەوتەی زانایان، لەماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەم جارە  بیتیلگیز بەوشێوەیە ڕۆشناییەکەی کزبێتەوە. . ماڵکۆم دەیڤنز، شارەزا لە زانستە گەردونییەکان باس لەوە دەکات، "کزبوونەوەی ڕۆشنایی تەنی بیتیلگیز لەم قۆناغەدا ئاماژەیە  بۆ ئەوەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەتەقێتەوە، بەڵام ناتوانین پێشبینی بکەین کەی ئەو تەقینەوەیە ڕوودەدات." . بەشێکی دیکە لە زانایان بۆچونێکی دیکەیان هەیە و  پێیانوایە ئەستیرەکە  تەقیوەتەوە لە گەردوونیشدا بوونی نەماوە، بەڵام  دانیشتوانی سەر زەوی پاش 690 ساڵی دیکە دەتوانن ڕووداوی تەقینەوەکە بە شێوەیەکی ڕوون ببینن،  کە هاوشێوەی مانگی گەلاوێژ دەبیندرێت لە ئاسمانی زەوی. . زانایانی بواری گەردووناسی دەشڵێن، لە ساڵی 1987دا تەقینەوەیەک لە ئاسماندا ڕوویداوە کە چاوەڕواندەکرێت تەقینەوەی تەنی  بیتیلگیز هاوشێوەی ئەو تەقینەوەیە بێت.