کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کۆمپانیای دانە غازی ئیماڕاتی 42 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیایەکی وزە وەرگرتووە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکات، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپیانەکەش دەڵێت، بۆ ئەمساڵ وەبەرهێنانی کۆمپانیاکەیان بۆ 121 ملیۆن دۆلار بەرزدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی 2022ش بگاتە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار. . ئەمڕۆ سێشەممە، 24ى کانونی یەکەمی 2019، لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمپانیای دانە غاز بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکە بڕی 42 ملیۆن دۆلاری لە کۆمانیای "پێڕڵ پتڕۆڵ" کە تایبەتە بە کاروباری وزە وەرگرتووە، کە ئەوەش وایکردووە قەبارەی بەرهەمهێنانی بۆ 121 ملیۆن دۆلار لە ئەمساڵ بەرزبێتەوە. . پاتریک ئەلمان وارد، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز دەڵێت، "چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی 2022دا وەبەرهێنانی کۆمپانیاکە بەڕێژەی 60% لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات، بەوەش قەبارەی بەرهەمهێنانیان لە نێوان 175 بۆ 200 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا بەرز دەبێتەوە." . وتیشی، وەرگرتنی پارەی کڕینی گاز و سوتەمەنییەکان لەکاتی خۆیدا وادەکات بەرهەمهێنان و متمانەی کۆمپانیاکە بۆ جێبەجێکردنی پلانی کارەکانی زیاتر بکات. . بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەى دانە غاز، بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی کۆمپانیاکەیان لەمانگی ئابی ساڵی 2017 لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا واژووی کردوە، ساڵانە 400 ملیۆن دۆلار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.