گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەرلەمان دەنگی بەو مادانەى یاسای هەڵبژاردن دا کە کورد دژی بوو

2019.12.24 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان دەنگی بەو مادانەى یاسای هەڵبژاردن دا کە کورد دژی بوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر هەردوو مادەى 15 و 16ی یاسای هەڵبژاردنەکان کە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان دژی بوون.

. شیروان میرزا، ئەندامی فراکسیۆنى یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی وت، "بەڵێ دەنگ لەسەر ئەو مادانە دراوە و ئێمەش وەک سەرجەم فراکسیۆنى کوردییەکان دانیشتنەکەمان بەجێهێشت." . وتیشی، "لەئێستادا فراکسیۆنە کوردییەکان لە کۆبوونەوەدان لەسەر ئەو پرسە." . هاوکات هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنى گۆڕان بە ناس کوردی وتی، "هەرچەندە کێشەمان لەگەڵ نیسابی یاسایی دانیشتنەکەدا هەیە بەڵام دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتى حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی پەرلەمان بەڕێوەچووە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان داوە دەنگی لەسەر بدەن." . وتیشی، "ئەمڕۆ دەنگ لەسەر کۆی یاساکە نادرێت، جارێکی تر وەک فراکسیۆنە کوردییەکان دەتوانین واژۆ کۆبکەینەوە بۆئەوەى دەنگ لەسەر ئەو دوو مادەیە بدرێتەوە." .. پێشتر حەسەن ئاڵی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی وت، مادەی 15 و 16ی یاساکە لە زیانی کوردە و بەگشتی کورد تێبینی لەسەری هەیە، چونکە بەگوێرەی ئەو دوو مادەیە، بازنەی هەڵبژاردن لە قەزاکانەوە دەبێت، بەڵام کورد داوا دەکات بازنەی هەڵبژاردن فراوانتر بێت و لە پارێزگاکان بێت، چونکە ئەگەر بەوشێوەیە نەبێت دەنگێکی زۆری کورد لە هەڵبژاردنەکاندا لەناودەچێت.