گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناس کورد ئەنجامى بەشێک لە بازنەکانى هەڵبژاردنى سەرکردایەتى یەکێتى ئاشکرا دەکات

2019.12.24 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد ئەنجامى بەشێک لە بازنەکانى هەڵبژاردنى سەرکردایەتى یەکێتى ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەحمەد مستەفا جیاکردنەوەى دەنگەکانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى دەستیپێکردووە و ناس کورد ئەنجامى بەشێک لەبازنەکان بڵاودەکاتەوە. . ناس کورد زانیویەتى "جیاکردنەوەی دەنگەکانی بازنەی سلێمانی بەردەوامە و بەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکان هەریەک لە حەسەن نورى (وەستا حەسەن)، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئاراس شێخ جەنگى، زۆرینەى دەنگەکانى ئەو بازنەیەیان بەدەستهێناوە". . سەرچاوەیەک لە کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى بۆ ناس کوردى رونکردەوە "لە هەڵبژاردنى بازنەى سلێمانیدا هەریەک لە : وەستا حەسەن، شاناز ئبراھیم ئەحمەد، ئاراس شێخ جەنگی، تەلار لەتیف،  سالار عومەر نوری، هەڵۆ پێنجوێنی، مستەفا چاوڕەش، شوانەی نۆکان، ئاسۆس عەلی، نەرمین عوسمان، د.جوان ئیحسان، سەرکەوت زەکی، زۆرینەى دەنگەکانیان بەدەستهێناوە". . هاوکات جیاکردنەوەى دەنگەکانى بازنەى کەرکوک دەستى پێکردووە و تائێستا بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى، زۆرینەى دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. . بەگوێرەى سەرچاوەکى ناس کورد ، ئەگەرى زۆرە جیاکردنەوەى دەنگى بازنەکانى تر دریژە بکیشێت و  ئەو پرۆسەیە سبەینێش بەردەوام بێت. .