گه‌ڕان

Shadow Shadow

چوار پەرلەمانتار لە سەرجەم دانیشتنەکانى پەرلەمان و لیژنەکان بەشداربوون

جێگرى سەرۆکى پەرلەمان: تەنها 20 پەرلەمانتار لە تەواوى دانیشتنەکان ئامادەبوون

2019.12.24 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
جێگرى سەرۆکى پەرلەمان: تەنها 20 پەرلەمانتار لە تەواوى دانیشتنەکان ئامادەبوون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرایکرد، لەکۆى 111 ئەندامى پەرلەمان 20 پەرلەمانتار لە تەواوى دانیشتنەکانى پەرلەمان ئامادەبوون و لەو ژمارەیەش چواریان لە سەرجەم دانیشتنەکانى پەرلەمان و لیژنەکان بەشداربوون. . هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا کە تێیدا وەرزى یاسادانان بۆ 30 ڕۆژى دیکە درێژکرایەوە ڕایگەیاند "دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان لە وەرزى نوێوە ڕێوشوێنى یاسایی دەگرێتەبەر بەرانبەر ئامادەنەبوونى پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکان". . وتیشى "ئەندامى پەرلەمان هەیە لەکۆى 26 دانیشتن، لە 10 دانیشتن بەشدار نەبووە، کە بەپێی پەیڕەو ئەگەر پەرلەمانتار لەسێ دانیشتنى یەک لەدواى یەک و پێنج دانیشتنى پچڕ پچڕ ئامادەنەبێت رێکارى یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر". . هێمن هەورامى باسى لەوەشکرد، تەنها 20 ئەندامى پەرلەمان لەتەواوى دانیشتنەکانى پەرلەمان بەشداربوون، لەناو ئەوانیشدا تەنها چوار پەرلەمانتار لە تەواوى دانیشتنەکانى پەرلەمان و دانیشتنى لیژنەکان بەشداربوون. . لەبەشێکى دیکەى وتەکانیدا هێمن هەورامى روونیکردەوە، دوو نوسراویان ئاڕاستەى حکومەت کردووە، بۆ ئەوەى کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەت و لیژنەى دانوستانکار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدەن، لەبارەى خاڵە سنورییەکان و گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا. . لەبارەى پڕۆژەى بودجەشەوە وتى "بەپێی پەیڕەوى ناوخۆ داواى ڕونکردنەوە کراوە لەحکومەت لەبارەى ئەوەى بۆ بودجە ئامادە نەکراوە، بەشێک لە هۆکارەکانیش پەیوەندى بە دانوستانەکانەوە هەیە لەگەڵ بەغدا، کە ڕێککەوتنى سەرەتایی کراوە، بەڵام نەبراوەتە پەرلەمان بۆ ئەوەى پەسەند بکرێت". .